یاسای ژماره‌ (7)ی ساڵی 2001 یاسای به‌ ده‌ركردنی ژن له‌ حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1)ی مادده‌ی (41)ی یاسای سزاكانی ژماره‌ (111) ی هه‌مواركراوی ساڵی (1969) | 4

یاسای به‌ ده‌ركردنی ژن له‌ حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1)ی مادده‌ی (41)ی یاسای سزاكانی ژماره‌ (111) ی هه‌مواركراوی ساڵی (1969)

 

به‌ ناوی خوای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ ناوی گه‌له‌وه‌

ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانیی عێراق

ژماره‌ ده‌رهێنان: 7 

رۆژی ده‌رهێنان 30/6/2001

 

 

 پشت به‌ حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1)ی له‌ مادده‌ی (56) و مادده‌ی (53) له‌ یاسای ژماره‌ (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی (1992) و ،له‌سه‌ر داواكردنی ژماره‌ی یاسایی له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن وئه‌و یاساكارییه‌ش كه‌ ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له‌ دانیشتنی ژماره‌ (16)ی رۆژی (28/6/2001)یدا ئه‌نجامی داوه‌ و، به‌ پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كه‌ بڕگه‌ی (3) ی یاسای ژماره‌ (10) ی ساڵی 1997 پێمانی داوه‌، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خوارەوەماندا:

 

یاسای ژماره‌ (7)ی ساڵی 2001

یاسای به‌ ده‌ركردنی ژن له‌ حوكمه‌كانی بڕگه‌ی (1)ی مادده‌ی (41)ی یاسای سزاكانی ژماره‌ (111) ی هه‌مواركراوی ساڵی (1969)

 

مادده‌ی یه‌كه‌م:

ژن (الزوجه‌) له‌ حوكمه‌كانی بڕگه‌ (1)ی مادده‌ی (41)ی یاسای سزاكانی ژماره‌ (111) ی هه‌مواركراوی ساڵی (1969) هه‌ڵده‌بوێردرێ (تستثنی).

مادده‌ی دووه‌م:

هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌ بێت ناخرێته‌ به‌ر كار.

مادده‌ی سێیه‌م:

پێویسته‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌ بخه‌نه‌ به‌ركار

مادده‌ی چواره‌م:

 ئه‌م یاسایه‌، له‌ رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له‌ (وه‌قایعی كوردستان)دا ده‌خرێته‌ به‌ر كار.

 

 

 

 

 

 

                                                                    د. رۆژ نوری شاوه‌یس

                                                 سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق