به‌ناوی خودای به‌خشنده‌و میهره‌بان
به‌ناوی گه‌له‌وه
په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق
ژماره‌ی ده‌رچوون: 10
مێژووی ده‌رچوون: 7/7/2018
پشت به حوكمی بڕگه‌ی (1) له مادده‌ی (56)ی یاسای ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو و، له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، و له‌سه‌ر ئه‌و یاساكارییه‌ش كه په‌رله‌مان له دانیشتی ئاسایی ژماره (1)ی رۆژی 26/6/2018 ئه‌نجامیداوه و، به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كه له بڕگه‌ی (سێیه‌م)ی (مادده‌ی یه‌كه‌م) له یاسای ژماره (2)ی ساڵی 2017 به‌ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان دراوه، بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌م یاسایه‌ی دا:
یاسای ژماره (6)ی ساڵی 2018
یاسای به‌ركاركردنی یاسای نه‌هێشتنی بازرگانی كردن به مرۆڤ
ژماره (28)ی ساڵی 2012 له هه‌رێمی كوردستان- عێراق
مادده‌ی (1):
یاسای نه‌هێشتنی بازرگانی كردن به مرۆڤ ژماره (28)ی ساڵی 2012 له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق به‌ركارده‌بێت و، كار به حوكمه‌كانی ده‌كرێت.
مادده‌ی (2):
دامه‌زراوه و فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق و ئه‌وانه‌ی خاوه‌ن پۆستن تیایاندا، جێگه‌ی دامه‌زراوه و فه‌رمانگه‌كانی ناوه‌ندی و ئه‌وانه‌ی خاوه‌ن پۆستن تیایاندا، له هه‌رشوێنێكی ئه‌م یاسایه‌دا هاتبن ده‌گرنه‌وه.
مادده‌ی (3):
پێویسته له‌سه‌ر لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی (4):
كار به هیچ ده‌قێكی یاسایی یان بڕیارێك ناكرێت كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا ناكۆك بێت.
مادده‌ی (5):
ئه‌م یاسایه له ڕۆژی بڵاوبوونه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی (وه‌قایعی كوردستان)دا جێبه‌جێ ده‌كرێت.
بێگەرد دڵشاد شکرللە جعفر ابراهیم ئیمینکی یوسف محمد صادق
سکرتێری پەرلەمانی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی سەرۆکی پەرلەمانی
کوردستان-عێراق کوردستان-عێراق کوردستان-عێراق
هۆیه‌كانی ده‌رچواندن
له پێناو نه‌هێشتنی تاوانه‌كانی بازرگانی كردن به مرۆڤ و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی شوێنه‌واره ترسناكه‌كانی تاوانه‌كه و سزادانی تاوانباران و پاراستنی شكۆی تاكه‌كان و جێبه‌جێكردنی یاساكه له هه‌رێمدا، ئه‌م یاسایه ده‌رچوێنرا.