یاسای ژماره (6)ی ساڵی 1999 یاسای باجی خانووبه‌ره (عقار)ی هه‌رێمی كوردستان
یاسای باجی خانووبه‌ره (عقار)ی هه‌رێمی كوردستان
به ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان
به ناوی گه‌له‌وه
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق
ژماره بڕیار: 16
مێژووی بڕیار: 2/11/1999
بڕیار
پشت به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه به پێی بڕگه (3)ی مادده (2) له یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمان دراوه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق له دانیشتنی رۆژی 1/11/1999 ی‌دا یاسا كاری كردووه، ئه‌م بڕیاره‌مان ده‌رهێنا.
یاسای ژماره (6)ی ساڵی 1999
یاسای باجی خانووبه‌ره (عقار)ی هه‌رێمی كوردستان
مادده‌ی یه‌كه‌م:
زیاده باجێكه له‌سه‌ر زیاتر له (15000) پازده هه‌زار دینار له كۆی داهاتی (عه‌قاره‌كان)ی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ریه‌تی (المكلف) وه‌رده‌گرێ و ده‌سه‌پێندرێ، به‌و مافه‌شه‌وه كه له عه‌قاره وه‌قف كراوه‌كانیشه‌وه هه‌یه‌تی، دوای لێده‌ركردنی بڕه باجی بنچینه‌یی و بێ قه‌یدی یاسایی (السماح القانونی) به پێی ئه‌م رێژانه‌ی خواره‌وه:-
(5%) تاكو ده‌گاته (5000) پێنج هه‌زار دینار.
(8%) ئه‌وه‌ی له (5000) پێنج هه‌زار دینار پتر بێت تاكو ده‌گاته (7000)حه‌وت هه‌زار دینار.
(10%) ئه‌وه‌ی له (7000) حه‌وت هه‌زار دینار پتر بێت تاكو ده‌گاته (10000) ده هه‌زار دینار.
(15%) ئه‌وه‌ی له (10000) ده هه‌زار دینار پتر بێت تاكو ده‌گاته (15000) پازده هه‌زار دینار.
(17%) ئه‌وه‌ی له (15000) پازده هه‌زار دینار پتر بێت تاكو ده‌گاته (20000) بیست هه‌زار دینار.
(20%) ئه‌وه‌ی له (20000) بیست هه‌زار دینار پتر بێت.
مادده‌ی دووه‌م:
كار به حوكمی یاساكانی باجه به‌رقه‌راره‌كان ده‌كرێ كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا هاودژ بێت.
مادده‌ی سێیه‌م:
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست ده‌ربهێنێ بۆ ئاسانكردنی جێبه‌جێ كردنی ئه‌م یاسایه.
مادده‌ی چواره‌م:
له‌سه‌ر وه‌زیره په‌یوه‌ندیداره‌كانه كه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن.
مادده‌ی پێنجه‌م:
ئه‌م یاسایه له 1/1/2000ه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ و له رۆژنامه‌ی ره‌سمیشدا بڵاو ده‌كرێته‌وه.
جوهر نامق سالم
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عێراق
هۆیه پێویسته‌كان
بۆ سوك كردنی باج له‌سه‌ر شانی ئه‌وانه‌ی كه موكوله‌فن باج له‌و داهاته بده‌ن له خانوو و به‌ره‌وه ده‌ستیان ده‌كه‌وێ، وه بۆ ئه‌وه‌ی هان بدرێن بۆ وه‌به‌رهێنانه تازه‌كان كه بگونجێ له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕه‌وشه ئابووری و ئاوه‌دانكارییه‌ی كه هه‌رێم پێیدا گوزه‌ر ده‌كا، به تایبه‌تی له‌م قۆناغه‌دا، قۆناغی بونیاد نان و نۆژه‌ن كردنه‌وه‌ی كوردستانی خۆشه‌ویستمان، وه بۆ پته‌و كردنی پرنسیپی هاوكێشه‌كردن له نێوان به‌رژه‌وه‌ندی گه‌نجینه‌و موكه‌له‌فه‌كان، ئه‌م یاسایه ده‌رهێندرا.