ياساى ژماره (14)ی ساڵی 2002 یاسای لابردنی مەعزەرەتی یاسای سوککەر بەبیانووی شەرەفپارێزی دژ بە ئافرەت
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان
به‌ناوی گه‌له‌وه
ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان - عێراق
ژماره‌ی ده‌رهێنان: 14
رۆژی ده‌رهێنان: 14/8/2002
پشت به حوكمه‌كانی بڕگه (1)ی مادده‌ی (56) و مادده‌ی (53) له یاسای ژماره (1)ی هه‌مواركراوی ساڵی (1992)و، له‌سه‌ر داوای ژماره‌ی یاسایی لة ئةندامانى ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق و داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و، ئه‌و یاساكارییه‌ش كه ئه‌نجومه‌ن له دانیشتنی نائاسایی ژماره (2)ی رۆژی (13/8/2002)ی‌دا ئه‌نجامی داوه‌و، به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كه بڕگه (3)ی مادده‌ی دووه‌می یاسای ژماره (10)ی ساڵی 1997 پێمانی داوه، بڕیاری ده‌رهێنانی ئه‌م یاسایه‌ی خواره‌وه‌مان دا:
ياساى ژماره (14)ی ساڵی 2002
مادده‌ی یه‌كه‌م:
تێوه‌گلان له تاوانی ده‌رهه‌ق به ئافره‌تدا، به بیانووی هۆكاری شه‌ریف، بۆ مه‌به‌ستی به‌ركارخستنی حوكمه‌كانی مادده‌گه‌لی (128، 130، 131)ی یاسای سزاكانی ژماره (111)ی هه‌موار كراوی ساڵی 1996 به پۆزشی (مه‌عزه‌ره‌تی) یاسایی سزا سووك كه‌ر له قه‌ڵه‌م نادرێت.
مادده‌ی دووه‌م:
هه‌ر ده‌قێ پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بێت، ناخرێته به‌ركار.
مادده‌ی سێیه‌م:
پێویسته له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه بخه‌نه به‌ركار.
مادده‌ی چوارەم :
ئه‌م یاسایه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له (وه‌قایعی كوردستان)دا، ده‌خرێته به‌ركار.
د.رۆژ نوری شاوه‌یس
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی
كوردستانی – عێراق