ماددەى (9)

معرف المادة: 49185

رقم المادة : 21

ماددەى (9): نابێت ماددەی هۆشبەر یان كارتێكاری عەقڵیی یان پێشینەی كیمیایی، هاوردە یان هەناردە یان بگوازرێتەوە، یاخود بچێندرێت یان بەرهەمبهێنرێت یان دروستبكرێت، یاخود خاوەندارێتی بكرێت یان بەكاربهێندرێت، یاخود دەستداربكرێت یان بەدەستبهێنیرێت یان كڕین و فرۆشتنی پێوە بكرێت، یاخود ڕادەستبكرێت یان بازرگانی پێوە بكرێت یان لە ڕووی پزیشكییەوە سەرفبكرێت یان بە نووسینی راچێتەی پزیشكی بدرێت، یاخود سەودای پێوە بكرێت یان بەهەر سیفەتێك بێت دەستی لێهەڵبگیرێت یان نێوەندگیری لە یەكێك لەو كردانەی سەرەوەدا بكرێت، بێجگە لە مەبەستەكانی پزیشكی یان زانستی، و تەنها بەپێی ئەو حاڵەت و مەرجانەشی، كە لەم یاسایەدا دەقنووسكراون.