ماددەی چوارەم:
دەستەی گشتیی گەشت وگوزار: سەر بە وەزارەت دەبێت و، كەسایەتییەكی مەعنەوی و سەربەخۆیی دارایی وكارگێڕیی دەبێت، فەرمانبەرێك بە پلەیەكی تایبەت سەرۆكایەتیی دەكات، بڕوانامەكی بەرایی زانكۆی بەدەست هێناوە و، لەوانەی خاوەن شارەزایی و پسپۆرین لە بواری گەشتیاریدا و، پێك دێت لە:
1ـ نووسینگەی سەرۆكی دەستە: فەرمانبەرێك بە پلەی بەڕێوەبەر سەرۆكایەتیی دەكات، بڕوانامەی بەرایی زانكۆی بەدەست هێناوە و چەند فەرمانبەرێكیش یاریدەری دەبن.
2ـ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتیاری لە هەر پارێزگایەك لە پارێزگاكانی هەرێم و ئیدارەی گەرمیاندا: فەرمانبەرێك بە پلەی بەڕێوەبەری گشتی سەرۆكایەتیی هەر یەك لەوان دەكات، بڕوانامەی بەرایی زانكۆی بەدەست هێناوە و لەوانەشە كە خاوەن شارەزایی و پسپۆرین لە بواری گەشتیاریدا.
3ـ ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی دەستە: پێك دێت لە:
أ ـ سەرۆكی دەستە / سەرۆك.
ب ـ بەڕێوەبەرانی گشتی لە هەر پارێزگایەك لە پارێزگاكانی هەرێم و ئیدارەی گەرمیاندا/ئەندام.
ج ـ دوو لە راوێژكارانی وەزارەت كە وەزیر رایان دەسپێرێت/ ئەندام.
د ـ بڕیارەكانی ئەنجومەنی بەڕێوەبردن بە زۆرینە دەبن و وابەستە بە راستاندنی وەزیر دەبن.