مادده‌ی شه‌شه‌م: یه‌كه‌م: ده‌سته‌ی گشتی نه‌وت و پتروكیمیاییه‌كان له هه‌رێمدا كه به یاسای ژماره(38)ی ساڵی 2004 دامه‌زراوه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و هه‌موو پێكهاته و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی به وه‌زاره‌ت ده‌به‌سترێنه‌وه و هه‌موو میلاك و موڵك وماڵ و ماف و ئیلتیزامێكیان بۆ وه‌زاره‌ت ده‌گه‌ڕێنه‌وه. دووه‌م: ده‌زگای گشتی به‌ڕێوه‌بردنی پڕۆژه تایبه‌تیه‌كان له هه‌رێم كه به پێی نووسراوی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران(ئیداره‌ی سلێمانی) ژماره (1803)ی رۆژی 7/8/2001 دامه‌زراوه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه هه‌موو پێكهاته و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی به وه‌زاره‌ت ده‌لكێن و هه‌موو میلاك و موڵك و ماڵ و ماف و ئیلتیزامه‌كانی ده‌درێنه وه‌زاره‌ت. سێیه‌م: به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رووپێوكردنی جیۆلۆجی و پێكهاته‌كانی له وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی هه‌رێم داده‌بڕێن و به وه‌زاره‌ت ده‌به‌سترێنه‌وه و هه‌موو میلاك و موڵك و ماف ئیلتیزامێكیان بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه.