مادده‌ی پێنجه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌رك و تایبه‌تمه‌ندیی پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت به پێڕه‌وێكی تایبه‌تی ده‌ستنیشان ده‌كرێن. دووه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه به پێی پێویستی كاری وه‌زاره‌ت هه‌ر یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان یان به‌شه‌كان یان هۆبه‌كان دابمه‌زرێنێ یان لێكیان بدات یا هه‌ڵیان وه‌شێنێته‌وه. سێیه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنێ.