مادده‌ی سێ یه‌م:
یه‌كه‌م: وه‌زیر: سه‌رۆكی باڵا‌و، به‌رپرسی ئیش وكارو ئاڕاسته‌كردنی سیاسه‌ت وسهربهرشتیكردن و چاودێری كردنی وه‌زاره‌ته‌كه‌یه‌و، هه‌موو بڕیار‌و فه‌رمان ورێنماییگه‌لێكیش پێوه‌ندییان به ئه‌ركوفرمان و پێكهاته‌و سه‌ڵاحییات و كاروباری دیكه‌ی هونه‌ری ودارایی وئیداری ورێكخستنی وه‌زاره‌ته‌كه‌وه هه‌یه، به‌پێی حوكمه‌كانی یاسا، له‌وه‌زیره‌وه ده‌رده‌چێ و سه‌رپه‌رشتی جێ به‌جێ كردنی ئیش ده‌كات .وه‌زیر له‌به‌رده‌می ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا به‌رپرسه، چونكه خۆیشی ئه‌ندامێكی هاوكاری ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یه و بۆی هه‌یه هه‌ندێك له ده‌سه‌ڵاته‌كانی بسپێرێت به بریكاری وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتی یه‌كان و یان ئه‌و كه‌سانه‌ی كه شیاویان ده‌زانێت. .
دووه‌م:بریكاری وه‌زاره‌ت: له چوار چێوه‌ی ئه‌و دهسترۆییانهی كه پێی ده‌سپێردرێ له لایه‌ن وه‌زیره‌وه مه‌رجه خاوه‌ن بڕوانامه‌یه‌كی به‌رایی زانكۆ بێت یاریده‌ده‌ری وه‌زیر ده‌دات،، له ئاراسته‌كردنی وه‌زاره‌ت و سه‌رپه‌رشتی كردنی كاروباریدا.
سێیه‌م: نووسینگه‌ی وه‌زیر: فه‌رمانبه‌رێك سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات وبه‌ڕێوه‌ی ده‌بات به به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر،خاوه‌ن بڕوانامه‌یه‌كی به‌رایی زانكۆیی بێ و ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ریش یاریده‌ی ده‌ده‌ن.
چواره‌م: نووسینگه‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت: فه‌رمانبه‌رێك سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و به‌ڕێوه‌ی ده‌با به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر،خاوه‌ن بڕوانامه‌یه‌كی به‌رایی زانكۆیی بێ و، ژماره‌یه‌ك فرمانبه‌ریش هاوكاری ده‌كه‌ن .
پێنجه‌م: راوێژكاره‌كان: ژماره‌یان له چوار كه‌س زێتر نابێ و، مه‌رجیشه خاوه‌ن بڕوانامه‌ی زانكۆیی وپسپۆر بن.
شه‌شه‌م-به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری ئیداری ودارایی: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی دهكاو به‌ڕێوه‌ی ده‌با،خاوه‌ن بڕوانامه‌یه‌كی به‌رایی زانكۆییو پسپۆر بێت.
حه‌وته‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پاراستنی ژینگه‌و،ووشیاركردنهوهو ڕاگه‌یاندنی ژینگه‌یی: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی دهكاو به‌ڕێوه‌ی ده‌با،خاوه‌ن بڕوانامه‌یه‌كی به‌رایی زانكۆیی بێت وله ڕاگه‌یاندندا شاره‌زابێ.
هه‌شته‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری هونه‌ری وخۆ پاراستن له تیشكاوه‌ری: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی دهكاو به‌ڕێوه‌ی ده‌با،خاوه‌ن بڕوانامه‌یه‌كی به‌رایی زانكۆیی بێت وپسپۆرو شاهرزاش بێت.