مادده‌ی دووه‌م :
وه‌زاره‌ت ئه‌م ئه‌رك وفرمانانه‌ی خواره‌وه پیاده ده‌كا:
یه‌كه‌م: پێشنیاز كردنی سیاسه‌تی گشتی بۆ پاراستنی ژینگه له پیسبوون و كاری چاكتر كردنی چۆنایه‌تیی ژینگه وخستنه‌رووی به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ په‌سند كردن.
دووه‌م: ده‌رهێنانی رێنمایی تایبه‌ت به ده‌ستنیشانكردن و به‌ندو به‌ستی(چوابگ) پیسكه‌ره‌كانی ژینگه‌و، چاودێریكردنی سه‌لامه‌تی به‌جێهێنانیان.
سێیه‌م: پلاندانانی ساڵانه و مامناوه‌ندو دوورخایه‌ن بۆ پاراستن و چاكتر كردنی ژینگه .
چواره‌م: هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له نێوان وه‌زاره‌ته‌كان و ئه‌و لایه‌نانه‌شدا كه په‌یوه‌ستی پاراستنی ژینگه‌ن .
پێنجه‌م: پابه‌ندبوونی هه‌رێمی به‌و ڕێكه‌وتنامه و په‌یماننامه و پڕۆتۆكۆلانه‌ی له لایه‌ن حكومه‌تی فیدڕاڵیه‌وه پهسهنكراوه.
شه‌شه‌م: به دواواچوونی سه‌لامه‌تی ژینگه له‌میانه‌ی ئه‌نجامدانی پشكنینی په‌یوه‌ست به پیسكه‌ره‌كانی ژینگه‌و ئه‌و فاكته‌رانه‌ی كاریگه‌ریان هه‌یه له‌سه‌ر سه‌لامه‌تی ژینگه به هه‌مه‌هانگی له‌گه‌لأ وه‌زاره‌ت ولایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و ده‌ركردنی رێنمایی تایبه‌ت به دیاركهرو به‌ندوبه‌ست(چوابگ)ی پیسكه‌ره‌كانی ژینگه‌و چاودێری كردنی سه‌لامه‌تی جێبه‌جێكردنی.
حه‌وته‌م: ئه‌نجامدانی رووپێویه ژینگه‌ییه‌كان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه.
هه‌شته‌م: لابردن و چاره‌سه‌ر كردنی ئاسه‌واری چه‌كی كیمیایی،به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه بۆ پاككردنه‌وه‌ی كێلگه‌كانی مین و پاشماوه‌ی چه‌ك و جبه‌خانه‌و ئه‌وماددانه‌ی كه بوونه‌ته هۆی پیس بوونی ژینگه .
نۆیه‌م: هاندانی ئاماده‌كردن و بڵاوكردنه‌وه‌و توێژینه‌وه و لێكۆلینه‌وه‌ی تایبه‌ت به پاراستن و چاككردنی ژینگه .
ده‌یه‌م: هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری له‌گه‌ڵ ده‌زگاكانی وه‌زاره‌تی فێركردنی باڵاوتوێژینه‌وه‌ی زانستی و وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه‌دا، به مه‌به‌ستی هاوكاری و توێژینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه ژینگه‌ییه‌كان، دامه‌زراندنی ناوه‌ندی بۆ توێژینه‌وه‌ی ژینگه‌یی له وه‌زاره‌ته‌كه‌دا به‌تایبه‌تیش لێكۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌ت به‌به‌كار هێنانی چه‌كه كیمیاویه‌كان له كوردستان .
یازدهم: كار بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی وشیاری و ڕۆشنبیری ژینگه‌یی و وه‌گه‌رخستنی رۆڵی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی بكات له‌م بواره‌دا، وێرای بونیادنانی توانسته‌كانی مرۆڤ له ڕێگه‌ی به‌رپاكردنی كۆڕ‌و خولی راهێنانی تایبه‌ت به پاراستنی ژینگه‌و هاندانیان.
دوازدهم: لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچوونی ڕاپۆرته‌كان بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی كاریگه‌ری ژینگه‌یی، كه لایه‌نه به‌رپرسه‌كان پێشكه‌شیان ده‌كه‌ن له‌مه‌ر ئه‌و پرۆژانه‌ی كه داده‌مه‌زرێن و ئه‌وانه‌ی ئێستا دامه‌زراون بۆ پهسهنكردنیان كردنیان یان ره‌تكردنه‌وه‌یان له ماوه‌یه‌كی گونجاو‌دا - له‌و ڕۆژه‌وه كه پێشكه‌ش به وه‌زاره‌ت ده‌كرێن به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌لأ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان .
سیانزه‌م: كار كردن بۆ پاراستنی سروشت و جوانیه‌كانی و و دروست كردنی پاوانگه‌ی سروشتی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه .
چوارده‌م: گرتنه به‌ری شێوازی پێویست بۆ پاراستنی مرۆڤ و ژینگه له‌مه‌ترسیه‌كانی تیشكاوه‌ری زیان به‌خش و ئالوده‌گی ژینگه‌یی .
پازده‌م: پشت به‌ستن به نووسینگه‌و تاقیگه‌و لایه‌نه راوێژكاریه‌كان بۆ ئاماده كردنی راپۆرته‌كانی خه‌ملاندنی كاریگه‌ری ژینگه‌یی و ئه‌نجامدانی لێكۆلینه‌وه‌و شیكاری و پێوانه‌كان له بواره‌كانی پاراستنی ژینگه به‌پێی ئه‌و مه‌رجانه‌ی وه‌زاره‌ت دیاریان ده‌كات وئه‌مه‌ش به ڕێنمایی ده‌رده‌چێت .
شازده‌م: دانانی بنه‌ماكانی سه‌لامه‌تی بۆ چاره‌سه‌ركردنی پاشماوه‌و زبڵ و خاشاك و مادده‌ی زیانبه‌خش و ترسناك .