مادده‌ی سێیه‌م:
یه‌كه‌م:وه‌زیر:سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته‌و به‌رپرسه له كاره‌كانی ئاڕاسته‌كردنی سیاسه‌تی وه‌زاره‌ته‌كه‌و سه‌رپه‌رشتكاری وچاودێری، هه‌موو بڕیار‌و فه‌رمان و رێنماییانه‌ی پێوه‌ندییان به ئه‌ركوفرمان و پێكهاته‌و سه‌ڵاحییات و كاروباری دیكه‌ی ته‌كنیكی و دارایی وئیداری و رێكخستنی وه‌زاره‌ته‌وه هه‌بێ، به‌پێی یاسا له وه‌زیره‌وه ده‌رچێ و،هه‌رخۆشی سه‌رپه‌رشتیی جێبهجێكردنییان ده‌كات،و به‌رامبه‌ر به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش به‌پرسه، به‌و پێیه‌ی كه ئه‌ندامێكی هاوكاره له ئه‌نجومه‌نداو بۆی هه‌یه هه‌ندێك له ده‌سترۆییه‌كانی بدات به بریكاری وه‌زاره‌ت، یان به‌رێوه‌به‌ره‌گشتیه‌كان، یان ئه‌وكه‌سه‌ی به گونجاوی ده‌زانێ له وه‌زاره‌تدا.
دووه‌م:بریكاری وه‌زاره‌ت:له چوارچێوه‌ی ئه‌و سه‌ڵاحییاته‌ی كه له‌لایه‌ن وه‌زیره‌وه پێی ده‌سپیردرێ و له ئاراسته‌كردن و،سه‌رپه‌رشتكردنی كاروباری وه‌زاره‌ته‌كه‌دا،یاریده‌ی وه‌زیر ده‌دات، مه‌رجیشه بڕوانامه‌ی زانكۆیی هه‌بێ و پسپۆر بێت.
سێیه‌م :راوێژكاران: ژماره‌یان له چوار كه‌س زیاتر نابێ، مه‌رجیشه بڕوانامه‌ی زانكۆیان هه‌بێ و، خاوه‌ن ئه‌زموون وكارایی بن.
چواره‌م: نووسینگه‌ی وه‌زیر:فرمانبه‌رێ به‌پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كا،كه بڕوانامه‌ی زانكۆی هه‌بێ،ژماره‌ێك فرمانبه‌ریش یاریده‌ی ده‌ده‌ن.
پێنجه‌م: نووسینگه‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت: فرمانبه‌رێ به‌پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كا،كه بڕوانامه‌ی زانكۆی هه‌بێ،ژماره‌ێك فرمانبه‌ریش یاریده‌ی ده‌ده‌ن.
شه‌شه‌م: ئه‌نجومه‌نی راوێژكاری وه‌زاره‌ت پێك دێت له:ـ
أ- وه‌زیری ده‌رامه‌ته ئاوییه‌كان: به سه‌رۆك.
ب- بریكاری وه‌زاره: به‌ئه‌ندام وله‌حاله‌تی دابڕانی وه‌زیر سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن ده‌كات
ج- بریكاری وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ : به ئه‌ندام.
د- بریكاری وه‌زاره‌تی شاره‌وانی : به ئه‌ندام.
ه- بریكاری وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردن : به ئه‌ندام.
ز- بریكاری وه‌زاره‌تی ژینگه : به ئه‌ندام.
و- بریكاری وه‌زاره‌تی كاره‌با : به ئه‌ندام.
ی- راوێژكار‌و خاوه‌ن ئه‌زمونان،له ناوه‌وه‌ی یان له ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه،له‌وانه‌ی كه وه‌زیر بیه‌وێ له كۆبوونه‌وه‌كاندا به‌شداربن و ئه‌نجومه‌نیش هه‌ركاتێ پێویست بكا،به بڕیاری وه‌زیر كۆده‌بێته‌وه.
حه‌وته‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كاروباری ئیداری ودارایی:به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی دهكاو به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌یه‌كی زانكۆیی سه‌ره‌تایی به‌ده‌ستهێنابێ و له شاره‌زا وپسپۆران بێت.
هه‌شته‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی پلان دانان و به‌دواداچوون: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی دهكاو به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بروانامه‌یه‌كی زانكۆی سه‌ره‌تایی به‌ده‌ستهێنابێ و له شاره‌زا وپسپۆران بێت.
نۆیه‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ئاودێری و ئاوی سه‌رزه‌وه‌ی: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی دهكاو به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌یه‌كی زانكۆیی سه‌ره‌تایی به‌ده‌ستهێنابێ و له شاره‌زا وپسپۆران بێت.
ده‌یه‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ئاوی ژێزه‌وی: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی دهكاو به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌یه‌كی زانكۆیی سه‌ره‌تایی به‌ده‌ستهێنابێ و له شاره‌زا وپسپۆران بێت.
پازده‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی به‌نداوو كۆگاكانی ئاو: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی دهكاو به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌یه‌كی زانكۆیی سه‌ره‌تایی به‌ده‌ستهێنابێ و له شاره‌زا وپسپۆران بێت.
دوازدهم: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی توێژینه‌وه‌و خشه‌كێشان: به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی سه‌رۆكایه‌تی دهكاو به‌ڕێوه‌ی ده‌بات كه بڕوانامه‌یه‌كی زانكۆیی سه‌ره‌تایی به‌ده‌ستهێنابێ و له شاره‌زا وپسپۆران بێت.