مادده‌ی چواره‌م: ئه‌نجومه‌نێك له وه‌زاره‌تدا پێكده‌هێنری به‌ناوی (ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی كار وكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی) وله‌مانه پێك دێ: یه‌كه‌م: وه‌زیر: سه‌رۆكه. دووه‌م: بریكاری وه‌زاره‌ت: ئه‌ندامه و له‌كاتی ئاماده نه‌بوونی وه‌زیر سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌ن ده‌كات. سێیه‌م: به‌رێوه‌به‌ره گشتییه‌كانی وه‌زاره‌ت: ئه‌ندامن. چواره‌م: نوێنه‌رێك له هه‌ریه‌ك له وه‌زاره‌ته‌كانی داد‌و فێركردنی باڵا وتوێژینه‌وه‌ی زانستی وپه‌روه‌رده‌و مافی مرۆڤ وته‌ندروستی ورۆشنبیری كه پله‌یان له به‌رێوه‌به‌ری گشتی كه‌متر نه‌بێ: ئه‌ندامن. پێنجه‌م: نوێنه‌رێك له یه‌كێتی گشتی سه‌ندیكاكانی كریكاران له هه‌رێم : ئه‌ندامه. شه‌شه‌م: نوێنه‌رێك له یه‌كێتی ژووره پیشه‌سازی وبازرگانیه‌كان له هه‌رێم: ئه‌ندامه. حه‌وته‌م: نوێنه‌رێك له یه‌كێتییه‌كانی ئافره‌تان وژنان له هه‌رێم: ئه‌ندامه. هه‌شته‌م: نوێنه‌رێك له یه‌كێتییه‌كانی كه‌م ئه‌ندامان له هه‌رێم : ئه‌ندامه. نۆیه‌م: سێ كه‌سی خاوه‌ن شاره‌زایی وپسپۆڕی له ده‌ره‌وه یان له ناوه‌وه‌ی وه‌زاره‌ت له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیر : ئه‌ندامن