مادده‌ی شه‌شه‌م: یه‌كه‌م: كار‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت به پیڕه‌و ده‌سنیشان ده‌كرێن. دووه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه به‌رێوه‌به‌رایه‌تی یان به‌ش یا خود هۆبه‌ی تر له‌ناو پێكهاته‌ی وه‌زاره‌ت له‌نوێ دابمه‌زرێنێ یا لێیكیان بدات یاخود هه‌ڵیان وه‌شێنێته‌وه به‌پێی پێویسته‌كانی كاره‌كه‌ی له‌كاتی پێویستدا. سێیه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی یا كاتی له وه‌زاره‌ت پێك بێنی وكاری تایبه‌ت به چالاكی وكاره‌كانی پی پسپێری ئه‌مه‌ش به پێی حوكمه‌كانی یاسا كار پێكراوه‌كان وپیڕهوو رێنماییه‌كانی كه به‌پێی ئه‌و یاسایه ده‌رچوون ده‌بێت وبۆیشی هه‌یه پشت به شاره‌زای پسپۆڕ له ناو هه‌رێم ببه‌ستێ وئه‌گه‌ر له ده‌ره‌وه‌ش بێ ئه‌وا ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌وێت.