مادده‌ی چواره‌م: ئه‌نجومه‌نی باڵای ئه‌وقاف وكاروباری ئایینی. یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نێك له دیوانی وه‌زاره‌ت پێكدێ، پێی ده‌گوترێ (ئه‌نجومه‌نی باڵای ئه‌وقاف وكاروباری ئایینی) له‌مانه پێكدێ: 1- وه‌زیر: سه‌رۆكه. 2- بریكاری وه‌زاره‌ت: ئه‌ندامه و له‌كاتی ئاماده نه‌بوونی وه‌زیر سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن ده‌كات. 3ـ به‌رێوه‌به‌ره گشتیه‌كان وراوێژكارانی وه‌زاره‌ت: ئه‌ندامن. 4ـ نوێنه‌ری وه‌زاره‌ته‌كانی داد‌و فێركردنی باڵا وتوێژینه‌وه‌ی زانستی وپه‌روه‌رده‌و دارایی وئابووری وشاره‌وانیه‌كان وكشتوكالأ ورۆشنبیریی به مه‌رجێ له پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی كه‌متر نه‌بێ: ئه‌ندامن 5-چوار له گه‌وره زانایانی ئایینی ئیسلامی كه وه‌زیر هه‌ڵیان ده‌بژێرێ : ئه‌ندامن دووه‌م: ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه له كاتی پێویستی وله‌سه‌ر داوای وه‌زیر په‌نا بباته به‌ر شاره‌زا وپسپۆڕان.