مادده‌ی حه‌وته‌م: یه‌كه‌م: ئه‌رك وتایبه‌تمه‌ندییه‌كانی پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت وته‌خسیساتیان به پێڕه‌ویك ده‌سنیشان ده‌كرێن. دووه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه به‌رێوه‌به‌رایه‌تی تازه یا به‌ش یا هوبه‌كان له‌ناو پێكهاته‌ی وه‌زاره‌ت دابنێ یان لێكیانبدات یاخود هه‌ڵیان وه‌شێنێته‌وه به پێی پێویسته‌كانی كار له‌كاتی پێویستی دا. سێیه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاریی جێبه‌جی كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ربچوێنێ.