مادده‌ی دووه‌م: وه‌زاره‌ت هێنانه‌دی ئه‌م ئه‌رك وئامانجانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته ئه‌ستۆ: یه‌كه‌م: بڵاو كردنه‌وه‌ی چه‌مك وپرێنسیپه باشه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ئۆلۆمپی ووه‌رزشی له كۆمه‌ڵدا. دووه‌م: به‌رزكردنه‌وه‌ی گرنگی بزووتنه‌وه‌ی وه‌رزشی وچالاكییه‌كانی به جۆرێك كه رێك بكه‌وێ له‌گه‌لأ ئامانجه‌كانی گه‌له‌كه‌مان له كوردستاندا. سێیه‌م: بنیاد نانی مرۆڤـ له ڕووی جه‌سته‌یی وپیشه‌یی وسایكۆلۆجی وپه‌روه‌رده‌یی وكۆمه‌ڵایه‌تی تاكو ببێته ئه‌ندامی باش له كۆمه‌ڵدا له رێگه‌ی هاوئاهانگی كردن له‌گه‌لأ وه‌زاره‌ته‌كان ولایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له هه‌رێمدا. چواره‌م: هاوئاهه‌نگی وهاوكاری كردن له‌گه‌لأ وه‌زراه‌تی لاوان ووه‌رزش له حكومه‌تی فیدراڵی به‌مه‌ستی خزمه‌تكردنی بزووتنه‌وه‌ی وه‌رزش ولاوان له هه‌رێمی كوردستان وعیراقدا. پێنجه‌م: هاوئاهانگی وهاوكاری كردن له‌گه‌لأ ئه‌نجومه‌نی ئۆلۆمپی كوردستان له پێناوی په‌ره‌پێدانی واقیعی وه‌رزش له كوردستانی عیراقدا. شه‌شه‌م: دانانی به‌رنامه‌و پرۆگرامی پێویست بۆ خوڵقاندنی ڕاپه‌ڕینێكی وه‌رزشی له هه‌موو كه‌رته‌كانی وه‌رزش ولاوان له هه‌رێمدا. حه‌فته‌م: كاركردن له پێناوی فه‌راهه‌مكردنی پێویستیه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی وه‌رزشی هه‌ر له یاریگا وهۆل و بینایه وهه‌رچی به‌شداریی بكات له په‌ره‌پێدانی بزووتنه‌وه‌ی وه‌رزشی. هه‌شته‌م: بایه‌خدان به‌لاوانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت وده‌ست گرتنیان وبه‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هونه‌ریان. نۆیه‌م: پشتگیریی كردنی یانه ویه‌كێتییه وه‌رزشیه‌كان وتیپه میللیه وه‌رزشیه‌كان له‌ڕووی ماددی ومه‌عنه‌وی به‌ڕاده‌یه‌كی وا ببنه‌مایه‌ی په‌ره‌پێدانی ئاسته‌كانیان. ده‌یه‌م: چاودێری كردنی وه‌رزشوانان وبه‌هره‌دارو به‌تواناكان وپاڵه‌وانه‌كان وره‌خساندنی بار وریگای گونجاو بۆ به‌رده‌وام بوونیان له‌سه‌ر به‌خششه‌كانیان له‌وبواره‌دا. یازده‌م: ئاماده‌كردنی كادیری هونه‌ریی له‌بواری وه‌رزشی ورێكخستنی شاره‌زاییان به دواكاره نوێكان وزانیاری زانستی تازه. دوازده: بووژاندنه‌وه وهاندانی وه‌رزش ویارییه میللیه كه‌له‌پوورییه‌كانی كوردستان ورێكخستنیان. سێزده: كاركردن له پێناوی درێژكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی دۆستایه‌تی وهاریكاری له نێوان لاوانی هه‌رێم ولاوانی دیكه‌ی عیراق،له رێگه‌ی بنیاتنان و به هێزكردنی په‌یوه‌ندیی وه‌رزشی له‌گه‌لأ رێكخراو‌و لیژنه ده‌وڵه‌تیه په‌وه‌ندیداره‌كان وكاركردن له پێناوی پته‌وكردنی هاوكارییان له‌گه‌لأ وه‌رزشوان ولاوانی كوردستان له ناوه‌وه‌و له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم دا. چوارده‌م: رواندنی چه‌مكی دیموكراسی ورێزلێنان له مافی مرۆڤـ وچه‌سپاندنی گیانی ئینتیما له نێوان لاوان وپه‌روه‌رده‌كردنیان له‌سه‌ر خۆشویستنی نیشتمان. پازده‌م: گرنگی دان به وه‌رزشی ئافره‌تان وهاندن وكاركردن له پێناوی فراوانكردنی و په‌ره‌پێدانی ئاسته‌كانی وره‌خساندنی ده‌رفه‌تی به‌شداریی كردنی كارا له به‌رێوه‌بردنی كاروباری وه‌رزش له هه‌رێمدا. شازده‌م: ره‌خساندنی چاودێریی ته‌ندروستی وه‌رزشوانان و دوزینه‌وه‌ی كه‌ل وپه‌لی پێویست بۆیان. حه‌ڤده‌م: گرنگی دان به باس ولێكۆڵینه‌وه‌ی په‌روه‌رده‌یی ووه‌رزشی وسوود وه‌رگرتن له ئه‌نجامه‌كانی بۆ په‌ره‌پێدانی سیسته‌می وه‌رزشی وبه‌رزكردنه‌وه‌ی تواناكه‌ی. هه‌ژده‌م: سه‌رپه‌رشتی كردنی یانه وقوتابخانه‌ی وه‌رزشی ولاوان وپه‌یمانگا ئه‌هلیه‌كان وئاراسته‌كردنیان به‌پێی سیاسه‌تێكی په‌سندكراو له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه. نۆده‌م: به‌ربه‌ره‌كانی كردنی به‌كارهێنانی مادده گورجكه‌ره‌كان وئه‌وشێوازانه‌ی كه له ئاستی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه قه‌ده‌غه‌ن. بیسته‌م: ئاراسته‌كردنی به‌پیشه‌كردنی وه‌رزش به‌شێوه‌یه‌كی وا كه له‌گه‌لأ بۆ چوونی حكومه‌تی هه‌رێمیی كوردستاندا بگونجێ، بۆ په‌ره‌پێدانی بزووتنه‌وه‌ی وه‌رزشی. بیست ویه‌كه‌م: به‌شداریی كردن له په‌ره‌پێدانی هۆیه‌كانی ڕاگه‌یاندنی وه‌رزشی له پێناو به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی وه‌زاره‌ت. بیست ودووه‌م: كاركردن له پێناوی دابین كردنی به‌شداریی كردنی هه‌ریمی كوردستانی عێراق له كۆنگره وبه‌یه‌كگه‌یشتنه‌كانی وه‌رزشی ولاوان له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی وقاڕی ونێو ده‌وڵه‌تی وبه‌شداریی كردن له چالاكیه‌كانیاندا. بیست وسێیه‌م: مۆڵه‌تدان به‌یانه وقوتابخانه‌و پیمانگا ویاریگا وهۆڵه‌كانی وه‌رزشی ئه‌هلی دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندنی وه‌زاره‌تی ناوخۆ وبۆی هه‌یه به‌پێی یاسا لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكات. بیست وچواره‌م: هاندانی كه‌رتی تایبه‌ت له‌بواری وه‌رزش ولاوان به‌پێی یاسا. بیست وپێنجه‌م: هاوكاری وهاوئاهانگی كردن له‌گه‌لأ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بۆ پشتگیریی چالاكییه‌كانی وه‌رزشی قوتابییان. بیست وشه‌شه‌م: بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌های مرۆڤایه‌تی وگیانی كاركردنی به‌كۆمه‌لأ له نێو ریزه‌كانی وه‌رزشوان ولاواندا. بیست وحه‌وته‌م: كاركردن له پێناو بته‌وكردنی بیری كاركردنی خۆبه‌خشی له‌لای وه‌رزشوان ولاوندا. بیست وهه‌شته‌م: روواندن وره‌خساندنی ده‌رفه‌ت له‌به‌رده‌م به هره‌ی زانستی ورۆشنبیریی وهونه‌ریی له لای لاوان له پێناوی شیاندنی توێژیكی باوه‌ڕ به‌خۆی رۆشنبیر‌و داهێنه‌ر. بیست ونۆیه‌م: كاركردن له پێناوی رێكخستنی بزووتنه‌وه‌ی لاوانی هوشیار وزیندوو.