مادده‌ی حه‌وته‌م: بڕگه‌ی ( یه‌كه‌م) له‌مادده‌ی سی وشه‌شی ئه‌م یاسایه ههمواردهكرێتهوهو به‌م شێوه‌یه ده‌خوێنرێته‌وه: یه‌كه‌م: دادگا حوكم به‌دانانی ( إنتداب) پاێزهرێك ده‌دات تاداكۆكی له‌و تۆمه‌تباره كه پارێزه‌ری بۆ داكۆكی كردن له‌خۆی له‌به‌رده‌م دادگای لێكۆڵینه‌وه‌و دادگای كه‌تن و تاوانه‌كان و نه‌وجه‌وانان رانه سپاردووه و ده‌ست حه‌قی پارێزه‌ره‌كه‌ش له (60000) شه‌ست هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێت و له (120000) سه‌دو بیست هه‌زار دیناریش زیاتر نه‌بێت و ئه‌م پاره‌یه‌ش له گه‌نجینه ده‌درێت.