ماده‌ی یه‌كه‌م: سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم دیوانێكی ده‌بێت به‌ناوی (دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان) كه خاوه‌ن كه‌سایه‌تی مه‌عنه‌ویه‌و ئه‌م ئه‌ركانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌یه:یه‌كه‌م: سه‌رپه‌رشتی كردنی فه‌رمانگه‌كانی دیوان.دووه‌م: رێكخستنی په‌یوه‌ندی له‌نێوان سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم وسه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان- عیراق وسه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان- عیراق.سێیه‌م: رێكخستنی په‌یوه‌ندی له‌نێوان سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و ده‌سه‌ڵاته‌كانی عیراقی فیدراڵ.چواره‌م: رێكخستنی چالاكی و په‌یوه‌ندییه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان.