مادده‌ی یازده:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گه‌شتیاری:
یه‌كه‌م:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گه‌شتیاری، له‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیانه‌ی خواره‌وه پێك دێت:
1. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری گه‌شتیاری: فرمانبه‌رێ به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر به‌رێوه‌ی ده‌با، بڕوانامه‌ی پسپۆڕی هه‌بێ و خزمه‌تیشی له ده سالأ كه‌متر نه‌بێ.
2. به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئیداره‌و دارایی: فرمانبه‌رێ به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر به‌رێوه‌ی ده‌با، بڕوانامه‌ی پسپۆڕی هه‌بێ و خزمه‌تیشی له ده سال كه‌متر نه‌بێ.
3. به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پلان و به‌دواداچوون: فرمانبه‌رێ به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر به‌رێوه‌ی ده‌با، بڕوانامه‌ی پسپۆڕی هه‌بێ و خزمه‌تیشی له ده سال كه‌متر نه‌بێ.
4. به‌رێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندن: فرمانبه‌رێ به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر به‌رێوه‌ی ده‌با، بڕوانامه‌ی پسپۆڕی له راگه‌یاندن هه‌بێ و خزمه‌تیشی له ده سال كه‌متر نه‌بێ.
5. به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌ندازیاری: فرمانبه‌رێ به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر به‌رێوه‌ی ده‌با، بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له ئه‌ندازیاریدا هه‌بێ و خزمه‌تیشی له ده سال كه‌متر نه‌بێ.
6. به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری یاسایی: فرمانبه‌رێ به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر به‌رێوه‌ی ده‌با، بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له یاسادا هه‌بێ و خزمه‌تیشی له ده سال كه‌متر نه‌بێ.
7. به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گه‌شتیاری له پارێزگاكانی هه‌رێمدا: فرمانبه‌رێ به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر به‌رێوه‌ی ده‌با، بڕوانامه‌ی پسپۆڕی هه‌بێ و خزمه‌تیشی له ده سال كه‌متر نه‌بێ.
دووه‌م :
ئه‌رك وفرمان و پێكهاته‌و سه‌ڵاحییاتی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه به‌پێی پێڕۆیه‌كی تایبه‌ت دیارده‌كرێن.