مادده‌ی شه‌شه‌م:
سه‌رۆكی ده‌زگا: سه‌رۆكی ئیداری و دارایی ده‌زگاكه‌یه‌و، مه‌رجیشه بڕوانامه‌ی زانكۆیی هه‌بێ و، خاوه‌ن ئه‌زموون و لێوه‌شاوه‌بێ و خزمه‌تیشی له پازده سالأ كه‌متر نه‌بێ، به بڕیاری سةرؤك وه‌زیران داده‌مه‌زرێ.
جێگری سه‌رۆكی ده‌زگا: مه‌رجه بڕوانامه‌ی زانكۆیی هه‌بێ و، خاوه‌ن ئه‌زموون و لێهاتوبێت و خزمه‌تیشی له ده سال كه‌متر نه‌بێ، كاتێ سه‌رۆكی ده‌زگا دیارنه‌بێ، ئه‌م جێگای ده‌گرێته‌وه، ئه‌میش به بریاری سةرؤك وه‌زیران داده‌مه‌زرێ.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گه‌شتیاری: مه‌رجه بڕوانامه‌ی زانكۆیی هه‌بێ و، له بواری گه‌شتوگوزاریداو، خزمه‌تی گه‌شتیاریشی له ده سال كه‌متر نه‌بێ، به‌بڕیاری سه‌رۆكی وه‌زیران داده‌مه‌زرێ.