مادده‌ی یه‌كه‌م:
مه‌به‌ستی له‌م ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه، بۆ ئه‌م یاسایه، ماناكانی به‌رامبه‌ریانه:
1. هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی - عیراق.
2. ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق.
3. ده‌زگا: ده‌زگای گشتیی گهشتو گوزار له هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا.
4. سه‌رۆكی ده‌زگا: سه‌رۆكی ئیداری ده‌زگای گشتیی گهشتو گوزار له هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا.
5. مه‌به‌ستی گهشتو گوزار: مه‌به‌ست: حه‌وانه‌وه‌یه، بووژانه‌وه‌یه، وه‌رزشه، گه‌شته، دڵكردنه‌وه‌یه، راوهو دیتنی جێگا دێرینه‌كانی مێژوو ئاسه‌وارو دیمه‌نی سروشت و، بزاڤی رابواردنی دیكه.
6. لانه‌ی گهشتو گوزار: ئه‌و شوینانه‌ی كه مه‌به‌ستی گهشتو گوزاری تێدا مه‌یسه‌ر ده‌بێ، به‌نموونه، وه‌ك: ئوتێل، خواردنگه، گازینۆ، مه‌نزڵگه‌و جێگای رابواردنی دیكه.
7. ناوچه‌ی گهشتو گوزار: ئه‌و جێگایانه‌یه كه یارای ئه‌وه‌ن بزاڤی گهشتو گوزاریان تێدا بكرێ و مه‌به‌ستی گهشتو گوزاریان تێدا بێته‌دی.