مادده‌ی سی و حه‌وته‌م:
یه‌كه‌م: پله (درجه) و مووچه‌ی دادوه‌ران و زیاده‌ی ساڵانه و پله‌به‌رزیان (العلاوه والترفیع) به‌م جۆره ده‌بێ:
پله سنووری مووچه به دینار زیاده ماوه‌ی پله به‌رزی
ـــــــ ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ ــــــــــــ ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
أ 520 ـ 590 14 ــــــــــــــــــــــ
ب 460 ـ 500 12 5 ساڵ
ج 380 ـ 435 10 5 ساڵ
د 310 ـ 370 8 5 ساڵ
دووه‌م:
أ ـ سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه پله‌ی وه‌زیر ده‌بێ و مووچه و سه‌ر مووچه (مخصصات)ی وه‌زیری ده‌درێتێ.
ب ـ مووچه‌ی جێگری سه‌رۆك و دادوه‌ری دادگای پێداچوونه‌وه (1000) دینار ده‌بێ.
سێ یه‌م:
دادوه‌ر دوای ئه‌وه‌ی ساڵێك خزمه‌ت ته‌واو ده‌كا زیاده‌یه‌كی ساڵانه‌ی له‌خۆوه (تلقائی)ی له راده‌ی خواره‌وه (الحد الادنی) بۆ ڕاده‌ی سه‌ره‌وه (الحد الاقصی)ی هه‌ر پله‌یه‌كی به‌و پێ یه‌ی له‌بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌دایه ده‌درێتێ.
چواره‌م:
أ ـ دادوه‌ران و له‌گه‌ڵیاندا جێگری سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه و دادوه‌رانی ئه‌م سه‌رمووچه دادوه‌ری یانه وه‌رده‌گرن:
مووچه له‌قه‌زاوناحیه‌كان دا له‌مه‌ڵبه‌ندی پارێزگاكاندا
ـــــــــــ ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
520 ـ 590 80% ی مووچه 70% ی مووچه
460 ـ 500 90% ی مووچه 80% ی مووچه
310 ـ 435 100% ی مووچه 90% ی مووچه
ب ـ مه‌رجه ئه‌وانه‌ی سه‌رمووچه به پێی رێژه‌كانی بڕگه‌ی (أ) وه‌رده‌گرن له شوێنی كاره‌كانیاندا نیشته‌جێ بون و به پێچه‌وانه‌وه كه‌مترین رێژه‌ی ئه‌و سه‌ر مووچه‌یه‌ی نێوان شوێنی كاره‌كه‌یان وه‌رده‌گرن.
پێنجه‌م:
أ ـ دادوه‌ران و له گه‌ڵیاندا جێگری سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه و دادوه‌ره‌كانی و داواكاره گشتی یه‌كان (المدعون العامون) و جێگره‌كانیان (300) سێ سه‌د دینار وه‌ك سه‌ر مووچه‌یه‌كی بڕاوه (مقگوع) له‌بری كرێ خانوو وه‌رده‌گرن.
ب ـ ئه‌گه‌ر دادوه‌ر چووه خانوویه‌كی میری یه‌وه ده‌بێ فه‌رمانگه‌كه‌ی ئه‌و پاره‌یه بڕگه‌ی (أ)ی سه‌ره‌وه وه‌ك كرێ بدا به‌و لایه‌نه‌ی خاوه‌نی خانووه‌كه‌یه.
ج ـ ئه‌وه‌ی له شوێنی كاره‌كه‌یدا خانووی خۆی هه‌بێ یا ئه‌وه‌ی له شوێنی كاره‌كه‌یدا نیشته‌جێ نابێ له‌سه‌ر مووچه‌ی كرێی خانوو بێ به‌ش ده‌كرێ.
شه‌شه‌م:
دادوه‌ران و له گه‌ڵیاندا جێگری سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه‌و دادوه‌رانی داواكارانی گشتی و جێگره‌كانیان ئه‌م سه‌رمووچه بڕایه‌وانه وه‌رده‌گرن:
أ ـ پۆلی یه‌كه‌م 1000 هه‌زار دینار
ب ـ پۆلی دووه‌م 800 هه‌شت سه‌د دینار
ج ـ پۆلی سێ یه‌م 600 شه‌ش سه‌د دینار
د ـ پۆلی چواره‌م 400 چوار سه‌د دینار
حه‌وته‌م: سه‌رۆكی داوای گشتی و سه‌رۆكی دیوانی تۆماری یاسایی تۆماركاره یاساییه‌كان و به‌ڕێوبه‌ری گشتی تۆماری موڵكایه‌تی و سه‌رپه‌رشتكارانی داد ئه‌گه‌ر دادوه‌ر نه‌بوون ئه‌و سه‌ر مووچه دادوه‌ره‌ی و سه‌ر مووچه بڕاوه‌وه‌ی كرێی خانویان ده‌درێتێ كه له‌م مادده‌یه‌دا هه‌ن.
هه‌شته‌م:
سه‌ر مووچه‌ی دادوه‌ری و سه‌ر مووچه‌ی كرێی خانوو یا ئه‌و سه‌ر مووچه‌ی بڕایه‌وانه‌ی به پێی ئه‌م مادده‌یه ده‌درێن ناكه‌ونه به‌ر حوكمی هیچ یاسایه‌ك كه له‌گه‌ڵیدا ناكۆك بن.