مادده‌ی بیست و پێنجه‌م:
یه‌كه‌م: دادگای تاوانی مه‌ڵبه‌ندی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه به سێ دادوه‌ر كۆده‌بێته‌وه و به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی دداگای تێهه‌ڵچوونه‌وه یا یه‌كیك له جێگره‌كانی و ئه‌ندامیه‌تی دووی تر له جێگره‌كان یا یه‌كێكیان و دادوه‌رێك یا ئه‌ندامیه‌تی دوو دادوه‌ر كه ده‌بێ پۆلی هه‌ر یه‌كه‌یان له پۆلی دووه‌م كه‌متر نه‌بێ.
دووه‌م دادگای تاوان له پارێزگاكانی تردا به سه‌رۆكایه‌ت جێگری سه‌رۆك ل مه‌ڵبه‌ندی پارێزگادا و دوو دادوه‌ر له پۆله‌كه‌یان له پۆلی دووه‌م كه‌متر نه‌بێت كۆده‌بێته‌وه.
سێ یه‌م: ناوی سه‌رۆك و ئه‌ندامه ئه‌سڵی و ئیحتیاته‌كانی دادگای تاوان به به‌یاننامه‌یه‌ك راده‌گه‌ێنرێت كه وه‌زیری داد له‌سه‌ر پێشنیازی سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه ده‌ری ده‌كا.