مادده‌ی بیست و چواره‌م:
یه‌كه‌م: له مه‌ڵبه‌ندی هه‌ر پارێزگایه‌كدا دادگایه‌كی تاوان پێك ده‌هێنرێ و ئه‌و داوا سزاییانه ده‌بینێ كه به پێی حوكمی یاسا بۆی دیاری كراون.
دووه‌م: ده‌شێ زیاتر له یه‌ك دادگای تاوان له پارێزگایه‌كادا پێك بهێنرێت كه به به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زیری داد ره‌ده‌گه‌یه‌نرێت كه تیایدا تایبه‌تكاری حۆره‌كی و شوێنه‌كی (النوعی و المكانی) و مه‌لچبه‌ندی كۆبوونه‌وه‌ی دیاری ده‌گرێن.
سێ یه‌م: ده‌شێ دداگای تاوان له‌سه‌ر پێشنیازی سه‌رۆكی دداگای تاوان وبه‌یاننامه‌یه‌ك كه سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه ده‌ری ده‌كا له ده‌ره‌وه‌ی مه‌ڵبه‌ندی پارێزگادا كۆ ببێته‌وه.