مادده‌ی سی و نۆزده‌یه‌م: یه‌كه‌م: پۆله‌كانی (أصناف) دادوه‌ران و سنووری مووچه‌ی هه‌ر پۆلێك به‌م جۆره ده‌بێ: پۆل مووچه به دینار ـــــــــــ ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ یه‌كه‌م 520 ـ 590 دووه‌م 460 ـ500 سێیه‌م 380 ـ435 چواره‌م 310 ـ370 دووه‌م: دادوه‌ری له پۆلێكه‌وه بۆ پۆلێكی تر له‌سه‌ر خواستێك كه ده‌یدا به وه‌زیری داد و به بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری به‌رزده‌كرێته‌وه به‌مه‌رجێك كه مووچه‌كه‌ی گه‌یشتبێته ڕاده‌ی هه‌ره‌نزمی ئه‌و پۆله‌ی بۆی به‌رزده‌كرێته‌وه. سێ یه‌م: ده‌بێ وه‌زاره‌تی داد له كاتی پێشكه‌شكردنی خواستی پۆله‌به‌رزی یه‌كدا ڕای هه‌ریه‌كێ له دادگای پێداچوونه‌وه‌و سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه و سه‌رۆكایه‌تی ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتكارانی داد له‌باره‌ی لێهاتوویی دادوه‌ره‌كه و شیانی بۆ پله‌به‌رزی وه‌ربگرێ. چواره‌م: وه‌زاره‌تی داد خواسته‌كه له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕایه‌دا كه له بڕگه‌ی (سێ یه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا باسكراوه‌و له‌گه‌ڵ ڕای خۆیشی دا ده‌دا به ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری. پێنجه‌م: ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له هه‌ڵسه‌نگاندنی شیانی دادوه‌ره‌كه بۆ پله‌به‌رزیپشت ده‌به‌ستێ به‌و رایانه‌ی له برگه‌ی (سێ یه‌م و چواره‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا دیاری كراوون و راپۆرته‌كانی ساڵانه‌ی سه‌رۆكه‌كانی و راپۆرته‌كانی سه‌رپه‌رشتكارانی داد و ئه‌و حوكمانه‌ی دادوه‌ره‌كه له ده‌ركردنیادا كۆششێكی باشی نواندووه یا بیروڕای یاسایی ئه‌وتۆی تێدا دهربڕیوون و ده‌ریده‌خه‌ن كه ده‌یخوێنێته‌وه و ئاگاداری چالاكی یاسا زانی و دادوه‌ری یه‌و ئه‌وسا ئه‌گه‌ر په‌سه‌ندكرا بڕیاری پۆله‌به‌رزی بۆ ده‌رده‌كا و به پێچه‌وانه‌شه‌وه پۆله به‌رزی یه‌كه‌ی بۆ ماوه‌یه‌ك كه له‌شه‌ش مانگ كه‌متر نه‌بێ به بڕیارێكی هۆداری بنبڕ (مسبب و بات) كه ده‌بێ پێیڕا بگه‌یه‌نرێ دوا ده‌خا.