مادده‌ی سی و سێیه‌م:
1-ئه‌م كار‌و بارانه به په‌یره و دیاری ده‌كرێن:
أ-مه‌ڵبه‌نده‌كانی لێكۆلینه‌وه له زانكۆكان و كۆلێجه‌كان و ده‌زگای په‌ییمانگا هونه‌ریه‌كان و تایبه‌تكاری و كاروباره زانستی و ئیدارییه‌كان.
ب-به‌شه‌كانی فه‌رمانگه‌كانی خوێندن باڵا و تایبه‌تكارییه‌كانیان و به‌شه‌كانی مه‌ڵبه‌نده‌كانی زانكۆكان و ده‌زگای په‌یمانگا هونه‌رییه‌كان.
ج-كار‌و باری په‌یوه‌ندیدار به وه‌رگرتنی قوتابیان و گواستنه‌وه‌یان.
2-به رێنماییه‌ك كه ئه‌نجومه‌نی خوێندنی باڵا و لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی ده‌ریده‌كا ئه‌و كاروباران دیاری ده‌كرێنكه په‌یوه‌ندیان به ئامۆژگاری كردن و رێ نیشان دانه‌وه هه‌یه له رووی زانستی په‌روه‌رده‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تی و فیكرییه‌وه و یاریده‌دانیان له رووی مادی و مه‌عنه‌وییه‌وه رێكخستنی چالاكی نا به‌رنامه‌یی و تاقیكردنه‌وه‌كانیان و ئه‌ركی سه‌رشانیان و رێكوپێكیان و ناردنیان بۆ (بعپه و زماله) و هه‌ر شتێك كه په‌یوه‌ندی به كاروباره‌كانی تری زانستی و په‌روه‌رده‌ییه‌وه هه‌بێ و رێكخستنی مۆڵه‌تی خوێندن (الاجازه الدراسیه).