مادده‌ی بیست و نۆیه‌م:
1-ئه‌وه‌ی به سه‌رۆكی ده‌زگا داده‌مه‌زرێ ده‌بێ باوه‌رنامه‌ی دكتۆرای هه‌بێ پله‌ی زانستی له پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر كه‌متر نه‌بێ و له كارمه‌ندان و پسپۆران بێ و له لایه‌ن ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس وتنه‌وه له وانه له پله‌ی مامۆستای یاریده‌ده‌ر و به‌ره‌وژوورن هه‌ڵبژێردرا بێ.
2-سه‌رۆكی ده‌زگا هێنده‌ی ئیش په‌یوه‌ندی به كاروباری ده‌زگاو بێ ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی زانكۆ به‌جێ دێنێ بۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی به عه‌میده‌كانی په‌یمانگاكان یا هه‌ر سێ به‌په‌سندی بزانێ بسپێرێ.