مادده‌ی دوازده‌یه‌م:
ئه‌نجوومه‌نی زانكۆ ئه‌م تایبه‌تكاریانه به‌جێ دێنێ:
1-تایبه‌تكارییه زانستییه‌كان:
أ-بڕیار له‌سه‌ردانی نه‌خشه‌ی وه‌رگرتن بۆ خوێندنی سه‌ره‌تایی له كۆلێجه‌كاندا.
ب- بڕیار له‌سه‌ردانی نه‌خشه‌ی لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی كۆلێجه‌كان و ئه‌و مه‌ڵبه‌نده زانستیانه‌ی پێ یانه‌وه به‌ندن.
ج- بڕیار له‌سه‌ردانی نه‌خشه‌ی دابینكردنی پێویستییه‌كانی خوێندن.
د- بڕیار له‌سه‌ردانی نه‌خشه‌ی كردنه‌وه‌ی به‌ش و لق و مه‌ڵبه‌نده زانستییه‌كان.
ه- بڕیار له‌سه‌ردانی باسه‌كانی خوێندن دابه‌شكردنیان به‌سه‌ر ساڵه‌كانی خوێندن له كۆلێجه‌كاندا.
و- بڕیار له‌سه‌ردانی نه‌خشه‌ی دابینكردنی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس وتنه‌وه.
ز-به‌خشینی پله‌ی زانستی به ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ده‌رس وتنه‌وه.
ح- بڕیار له‌سه‌ر دانی جێبه‌جێ كردنی نه‌خشه و وه‌رگرتن بۆ خوێندنی باڵا.
گ-به‌دوا داچوونی هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی ده‌رس وتنه‌وه.
ی- بڕیار له‌سه‌ر دانی به‌رنامه‌كانی خوێندن و ده‌سكاریكردنیان به مه‌به‌ستی چه‌سپاندنی باری زانستی.
2-تایبه‌تكارییه ئیدارییه‌كان
أ-بڕیار له‌سه‌ر دانی نه‌خشه‌ی په‌یوه‌ندی یه دوو قۆلیه‌كانی رۆشنبیری له‌گه‌ڵ زانكۆ و ده‌زگا زانستییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا و جێبه‌جێ كردنیان.
ب-به‌لێنی به‌ستن له گه‌ل ئه‌ندامه بیانیه‌كانی ده‌سته‌ی ده‌رس وتنه‌وه و هونه‌ر كاراندا.
ج-دامه‌زراندنی ئه‌وانه‌ی ده‌رس ده‌لێنه‌وه له خاوه‌نانی باوه‌رنامه‌ی دكتۆرا و ماجستێر و هاوتاكان.
د-په‌سه‌ند كردنی (ئیفاد و ئیعاره)و مۆڵه‌تی خوێندن له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا.
ه-بریاردان جێبه‌جێ كردنی نه‌خشه‌ی راعێنان و مه‌شق پێ كردنی كارگێلاانی زانستی و به‌رێوه‌بردن.
و-برشیار له‌سه‌ر دانی جێبه‌جێ كردنی نه‌خشه (میلاك)زانستی به‌رێوبه‌رێتی كۆلێج و مه‌ڵبه‌ندی زانستییه‌كان.
3-تایبه‌تكارییه داراییه‌كان:
أ-بریار له‌سه‌ر دانی جێبه‌جێ كردنی نه‌خشه‌ی بووجه‌ی ساڵانه و به‌رنامه‌ی (استمرار)و نه‌خشه (استپمار)راسته‌وخۆ به رێكخستن له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان له هه‌رێمدا.
ب-سه‌لماندنی بریاره‌كانی لیژنه تایبه‌تییه‌كانی سه‌باره‌ت به كوژاندنه‌وه (شگب)و نرخاندن و بهكرێدان و فرۆشتنی مال و موڵكی گوازراوه و نه‌گوازراوه‌ی زانكۆ.
ج-بڕیار له‌سه‌ردانی دوا حیساب (الحساب الختامی).
4-ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی به سه‌رۆكی زانكۆ بسپێرێ.