مادده‌ی (18): مادده‌ی (نۆزده‌م)ی یاساكه هه‌موارده‌كرێت و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: هه‌ر داوالێكراوێك به پێشكه‌شكردنی ئاشكراكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه داراییه‌كانی به ئه‌نقه‌ست یان یه‌كێك له‌م كرده‌وانه‌ی خواره‌وه ئه‌نجام بدات ئه‌وا به به‌ندكردن بۆ ماوه‌یه‌ك له (3) سێ مانگ زیاتر نه‌بێت و به غه‌رامه‌یه‌ك له (3) سێ ملیۆن دینار كه‌متر نه‌بێت و له (100) سه‌د ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێت یان به‌یه‌كێك له‌م دوو سزایه، سزا ده‌درێت: یه‌كه‌م: دواكه‌وتن له پێشكه‌شكردنی راپۆرتی ده‌رخسته‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه داراییه‌كانی بۆ ماوه‌یه‌كی زیاتر له (3) سێ مانگ له‌و ماوانه‌ی له‌لایه‌ن ده‌سته‌وه دیاری كراون. دووه‌م: پێدانی داتای نادروستی كاریگه‌ر له راپۆرتی ده‌رخسته‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه داراییه‌كانی. سێه‌م: باس نه‌كردنی به‌رژه‌وه‌ندی یان ئه‌و مایه‌ی خاوه‌نیانه یان هی هاوسه‌ره‌كه‌یه‌تی یان هی یه‌كێك له منداڵه دواكه‌وته‌كانیه‌تی له ده‌رخستنی به‌رژه‌وه‌ندییه داراییه‌كانی.