مادده‌ی پێنجه‌م: یه‌كه‌م:فرمان وئه‌ركه‌كان وپێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت بهپێڕۆیهك دیاری ده‌كرێت. دووه‌م:وه‌زیر بۆی هه‌یه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وبه‌ش وهۆبه‌ی نوێ بكاته‌وه، یان تێكه‌ڵاویان كات، یان پووچه‌ڵیان بكاته‌وه، له چوارچێوه‌ی پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت وبه‌پێی پێداویستی كاره‌كانی. سێیه‌م:وه‌زیر بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست ده‌ربكات بۆ ئاسانكاری جێبه‌جێ كردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.