مادده‌ی حه‌وته‌م: یە‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نێك له مه‌ڵبه‌ندی وه‌زاره‌تدا پێك ده‌هێنرێ كه به پێ ی ده‌وترێت ئه‌نجومه‌نی بڵای ئه‌وقاف و كاروباری ئیسلامی و په‌یوه‌ندی به وه‌زیره‌و وه ده‌بێ و به‌م جۆره‌ی لای خواره‌و پێكدێ: أ-وه‌زیر سه‌رۆك ب-بریكاری وه‌زاره‌ت جێگری سه‌رۆك ج-نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار به پله‌یه‌ك كه له به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه‌متر نه‌بێ. ئه‌ندام د-نوێنه‌رایه‌تی وه‌زاره‌تی ئابووری و دارایی به پله‌یه‌ك كه له به‌رێوه‌به‌ری گشتی كه‌متر نه‌بێ. ئه‌ندام ه-نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی كشت‌وكال و ئاودێری به پله‌یه‌ك كه له به‌رێوه‌به‌ری گشتی كه‌متر نه‌بێ. ئه‌ندام و-به‌رێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌ت. ئه‌ندام ز-به‌رێوه‌به‌ره‌كانی ئه‌وقاف له پارێزگاكانی هه‌رێم. ئه‌ندام ح-چوار له گه‌وره زانایانی ئاینی كه وه‌زیر بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ و ده‌شكرێ بوێ بكرێنه‌وه هه‌ڵیان ده‌بژێرێ. ئه‌ندام دووه‌م: أ-وه‌زیر بۆی هه‌یه له‌كاتی ئاماده نه‌بوونیدا بریكاری وه‌زاره‌ت بكاته سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن. ب-هه‌ر ئه‌ندامێك له ئه‌ندامه ئه‌سلی یه‌كانی ئه‌نجومه‌ن، ئه‌ندامێكی ئیعتیادی بۆ داده‌نرێ كه له كاتی ئامادهنه‌بوونیدا له كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌ن جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه. ج-ئه‌نجومه‌ن بۆی هیه له كاتی پێویستاد و له‌سه‌ر دااوی وه‌زیر هاوكاری له كارمه‌ندان بخوازێ. سێ یه‌م: ئه‌نجومه‌نێكی زانستی له وه‌زاره‌تدا پێك ده‌هێنرێ و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ل بریكاری وه‌زاره‌تدا ده‌بێ. ده‌زگا و ده‌سه‌ڵاته‌كانیشی به پێره‌وێكی تایبه‌تی دیاری ده‌كرێن.