مادده‌ی پێنجه‌م: وه‌زاره‌ت له‌م دام و ده‌زگایانه پێك دێ: 1-نووسینگه‌ی وه‌زیر: مووچه خۆرێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر به‌رێوه‌ی ده‌با و چه‌ند مووچه خۆرێك به پێی پێویست یاریده‌ی ده‌ده‌ن. 2-نووسینگه‌ی بریكاری وه‌زاره‌ت:مووچه خۆرێك به پله‌ی به‌رێوه‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تی ده‌كا و چه‌ند مووچه خۆرێك به پێی پێویست یاریده‌ی ده‌ده‌ن. 3-به‌ڕێوه‌به‌رێتی گشتی دیوان: ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رێتی یانه‌ی پێوه ده‌به‌سترێنه‌وه. أ-به‌ڕێوه‌به‌رێتی كه‌سان و خزمه‌تگوزاری ئیداری. ب-به‌ڕێوه‌به‌رێتی ژمێریاری و چاودێری و پێداچوونه‌وه. ج-به‌ڕێوه‌به‌رێتی مزگه‌وت و ده‌زگا و قوتابخانه ئایینی یه‌كان. د-به‌ڕێوه‌به‌رێتی مولك و كاروباری یاسایی. ه-به‌ڕێوه‌به‌رێتی نه‌خشه‌دانان و به‌دواداچوون. و-به‌ڕێوه‌به‌رێتی رابه‌رایه‌تی ئاینی و كار‌و باری حه‌ج. ز-به‌ڕێوه‌به‌رێتی ئاوه‌دانردنه‌وه‌ی ئه‌ندازیاری. ح-به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی یه‌كانی ئه‌وقاف و كاروباری ئیسلامی له پارێزگاكانی هه‌رێمدا. . گ-به‌ڕێوه‌به‌رێتی لێكۆڵینه‌وه و كتێبخانه‌كان.