مادده‌ی چواره‌م: یه‌كه‌م: بریكاری وه‌زاره‌ت ئه‌و ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاتانه به جێ دێنێ كه وه‌زیر له چوارچێوه‌ی ئامانجه گشتییه‌كانی وه‌زاره‌ت و ده‌سه‌ڵاتی دایه‌ره‌كانیدا پێ یانی ده‌سپێرێ و یاریده‌ی وه‌زیر ده‌دا له رێ ی نیشاندان و سه‌رپه‌رشتیكردنی كاروباری هونه‌ری و ئیداری و دارایی رێك و پێكی یان به پێی ئه‌و ئامژگاری یانه‌ی له وه‌زیره‌وه به پێی حوكمی یاسا و رێنمایی ره‌چاو كراوه‌كان بۆی ده‌سنیشان ده‌كرێن. دووه‌م: بریكاری وه‌زاره‌ت بۆی هه‌یه هه‌ندێك له ده‌سه‌ڵاته‌كانی به به‌رێوه‌به‌ری گشتی دیوان و به‌لڕێوه‌به‌ره‌كان له وه‌زاره‌تاكی هه‌رێم دا بسپێرێ و ئه‌وانیش له چوارچێوه‌ی راسپاردنه‌كانیدا سه‌باره‌ت به‌و دایه‌رانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كه‌ن، له به‌رامبه‌ری دا به‌رپرسیار ده‌بن.