مادده‌ی سێیه‌م: یه‌كه‌م: وه‌زیر سه‌رۆكی باڵای وه‌زاره‌ته و یه‌كه‌م به‌رپرسیاری جێ به جێ كردنی سیاسه‌ته‌كه‌ی و سه‌رپه‌رشتی چاودێری كردنی به‌جێهێنانی یاسا و په‌یره‌و و رێنمایی یه‌كانێت. هه‌ر له وێشه‌وه ئه‌و بڕار و فه‌رمان و رێنمایی یانه ده‌رده‌چن كه په‌یوه‌ندی به ئه‌رركه‌كانی وه‌زاره‌ت و دایه‌ره‌كانی و ده‌سه‌ڵاته‌كان یان و گشت كار و باره‌كانی نه‌خشه دانان و هونه‌ری و ئیداری و دارایی و رێك و پێكی یه‌وه هه‌یه، به پێی حوكمی یاسا و پێره‌وه ره‌چاو كراوه‌كان. هه‌ر وه‌كو به‌رامبه‌ر به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌رپرسیاره به‌و مانایه‌ی كه ءه‌ندامێكی هاوبه‌شێتی. سێ یه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی یا كاتی له وه‌زاره‌تدا پێك بهێنێ كه ئه‌ركی تایبه‌تی په‌یوه‌ندیداریان به چالاكی هه‌لسوكه‌وتی وه‌زاره‌ته‌وه به پێی حوكمی یاسا ره‌ژاوكراوه‌كان په‌یڕه‌و رێنمایی یه‌كانی پێ ده‌سپێردرێ بۆیشی هه‌یه سوود له هاریكاری كارمه‌ندانی پسپۆر له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا ببینێ.