مادده‌ی سێیه‌م:
ده‌زگا به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌لأ لایه‌نانی په‌یوه‌ندیدار، ئه‌م ئه‌ركانه‌ی دادێن جێبه‌جێ ده‌كات:
یه‌كه‌م: پاراستنی ئازادیی گشتی و تایبه‌ت به گوێره‌ی بنه‌ماكانی دیموكراسی و مافی مرۆڤ.
دووه‌م: ئاسایشی ده‌زگاكانی ده‌ستووری و یاسایی(په‌رله‌مان، حكومه‌ت، دادوه‌ری) له هه‌رێمدا، هه‌روه‌ها كه‌سایه‌تی و ده‌زگاكان و هی دیكه.
سێیه‌م: پاراستنی ئاسایشی كاری سیاسی و مه‌ده‌نی وپیشه‌یی له هه‌رێمدا.
چواره‌م: پاراستنی ئابووریی نیشتیمانی.
پێنجه‌م: مسۆگه‌ر كردنی ئاسایشی فڕۆكه‌خانه‌و به‌نداوو دامه‌زراوه‌كانی نه‌وت و ده‌روازه‌كانی سنوور.
شه‌شه‌م: پارێزگاری كردن له كهلهپوورو كولتووری گه‌لی كوردستانی عیراق به تێكڕای پێكهاته‌كانی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی و مه‌زهه‌بییه‌وه.
حه‌وته‌م: كۆ كردنه‌وه‌ی زانیاری و ده‌ست نیشان كردنی جموجۆڵه‌كان له‌باره‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی ناوخۆ بۆ سه‌ر ئاسایشی نیشتیمانی له هه‌رێمدا و هه‌ڵسه‌نگاندن و رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی.
هه‌شته‌م: به‌دی هێنانی ئاسایش وئارامیی كۆمه‌ڵایه‌تی و نه‌هێشتنی تاوانی به‌رنامه‌ڕێژكراوه‌كان به هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه، هه‌روه‌ها نه‌هێشتنی تاوانی تیرۆر و مادده هۆشبه‌ره‌كان.
نۆیه‌م: مسۆگه‌ر كردنی ئاسایش و سه‌لامه‌تی و نهێنیی گه‌یاندن و سه‌لامه‌تیی هاتن و چوون له هه‌رێمدا.
ده‌یه‌م: پارێزگاری كردن له شوێنانی خوداپه‌رستی و جێگه‌ی ئایینی و دابین كردنی ئاسایشیان.
یازده‌یه‌م: مسۆگه‌ر كردنی ئاسایش و سه‌لامه‌تیی ناوه‌نده‌كانی گه‌شتیاری و جێگه‌كانی شوێنه‌وار و مێژوویی و شوێنه‌واره‌كان.
دوازده‌یه‌م: پاراستنی ئاسایشی خۆراك و ته‌ندروستی له هه‌رێمدا.
سێزده‌یه‌م: پاراستنی شوێنی كار‌و بوونی رێكخراوه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی وكارمه‌ندانی نێوده‌وڵه‌تی و پاراستنی شاندی دیپلوماسی وشاندی دیكه، هه‌روه‌ها نێرده‌ی كونسوڵخانه‌كان و فه‌رمانبه‌ران وئه‌ندامانی خێزانه‌كانیان له هه‌رێمدا.
چوارده‌یه‌م: به‌دواداچوونی پرسی په‌نابه‌ر و كۆچبه‌ر ونیشته‌جێ بووان و میوانانی بیانی له هه‌رێمدا.
پازده‌یه‌م: ئاڵۆگۆڕكردنی تاوانبار و تۆمه‌تباران و راده‌ست كردنی دۆسیه‌كانیان له نێوان ده‌زگاكانی هه‌رێم و ده‌زگاكانی فیدرالدا، به گوێڕه‌ی ئه‌و میكانیزمه‌ی یاسا دیاریی ده‌كات.