مادده‌ی حه‌ڤده‌م: یه‌كه‌م: كاركردن به حوكمی بڕگه‌كانی (2، 3)ی مادده‌ی سی و نۆیه‌م له یاساكه‌دا ڕاده‌گیرێ و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه. 2. مێرد ناچار ده‌كرێت گۆژمه پاره‌یه‌ك بۆ ماوه‌ی (3) سێ مانگ له سندوقێكی تایبه‌تی چاودێری خێزان دابنێ له‌لای دادگا له‌كاتی به‌رزكردنه‌وه‌ی داوای ته‌ڵاق . 3. ئه‌گه‌ر مێرد ژنه‌كه‌ی ته‌ڵاق دا و له‌لای دادگا ساغ بووه‌وه كه پیاوه‌كه خه‌تاباره له ته‌ڵاق دانی و ژنه‌كه‌ی له‌و باره‌یه‌وه تووشی زیان بووبوو، ئه‌وا دادگا حوكم ده‌دات له‌سه‌ر ئه‌و داوایه‌ی ژنه‌كه پێشكه‌شی ده‌كات، به‌وه‌ی كه پیاوه‌كه‌ی ته‌ڵاقی داوه قه‌ره‌بووێكی وای بكاته‌وه كه گونجاو بێت له‌گه‌ڵ باری دارایی و پله‌ی خه‌تاو توندوتیژیه‌كه‌یداو تێكرا ته‌خمین ده‌كرێ به مه‌رجێك كه‌متر نه‌بێ له نه‌فه‌قه‌ی سێ ساڵ و زیاتریش نه‌بێ له پێنج ساڵ جگه له‌و مافانه‌ی دیكه‌ی كه سه‌لمێنراون. دووه‌م: بڕگه‌یه‌ك به زنجیره‌ی(4) ده‌خرێته سه‌ر مادده‌كه به‌م جۆره‌ی خواره‌وه: 4. حكومه‌تی هه‌رێم چاودێری ژنی ته‌ڵاقدراوكه هیچ ده‌ستكه‌وتێكی نه‌بێ ده‌خاته ئه‌ستۆی خۆی و پاره‌یه‌كی مانگانه‌ی له‌لایه‌ن چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ ته‌رخان ده‌كرێ، تاكو ده‌رفه‌تێكی كاركردنی بۆ ده‌ره‌خسێ، یاخود شوو ده‌كاته‌وه.