مادده‌ی دووه‌م: وه‌زاره‌ت ئه‌م ئه‌ركانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته ئه‌ستۆ: یه‌كه‌م: به‌ڕێوه‌بردنی هه‌موو كه‌رته‌كانی تایبه‌ت به سامانه سروشتییه‌كان له هه‌رێمدا كه نه‌وت و گاز و كانزاكان ده‌گرێته‌وه. دووه‌م: به‌ڕێوه‌بردن و ئاماده كردنی پلان بۆ كه‌رتی نه‌وت و گاز و هاندانی وه‌به‌رهێنان له‌م كه‌رته‌دا له هه‌رێم له‌گه‌ڵ پلاندانان و به‌دواداچوونی قۆناغه‌كانی مۆڵه‌ت و گرێبه‌سته گریدراوهكان له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی نه‌وت به جۆرێكی وا كه له‌گه‌ڵ ده‌ستووری عیراقی فیدراڵ و یاسای نه‌وت له هه‌رێمی كوردستاندا بگونجێ. سێیه‌م: سه‌رپه‌رشتی پرۆسه‌ی دۆزینه‌وه و هه‌ڵكه‌ندن و ده‌رهێنانی نه‌وت وگاز و كاره‌كانی پاڵاوتن و پیشه‌سازی گاز له پاڵ گواستنه‌وه‌و ناردنه بازاڕی نه‌وتی خاو و به‌رهه‌مه‌كانی و بنیاتنانی پرۆژه‌كانی نه‌وت ده‌كات. چواره‌م: رووپێوكردنی جیۆلۆجی و گه‌ڕان به دوای كانزاو هه‌موو كارێكی تایبه‌ت به چالاكییه جیۆلۆجییه‌كان. پێنجه‌م: گرتنه ئه‌ستۆی ئه‌ركی ئاماده كردن و هه‌ماهه‌نگی كردن و یه‌كخستنی پلانی به‌رایی بۆ هه‌موو رووه‌كانی چالاكی وه‌به‌رهێنانی نه‌وت و گاز و كانزاكان له مه‌ڵبه‌ندی وه‌زاره‌ت، به‌مه‌رجێك كۆمپانیاكانی به‌كارهێنان و ئه‌و فه‌رمانگانه‌ی سه‌ر به وه‌زاره‌تن، ئه‌وه به سه‌رپه‌رشتی وه‌زاره‌ت جێبه‌جێ بكه‌ن، له‌گه‌ڵ ره‌چاو كردنی یاسای نه‌وت له هه‌رێمی كوردستان و یاسا كارپێكراوه‌كان.