مادده‌ی چل و حه‌وت: یه‌كه‌م: وه‌زیر له دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی ئه‌نجوومه‌نی هه‌رێمی كاری یه‌كگرتنی حهشارگهك ئه‌گه‌ر هه‌موویان له‌هه‌رێم دا بن له ئه‌ستۆ ده‌گرێ، به‌پێی پێوانه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی په‌یڕه‌وكراو له پیشه‌سازییه‌كانی نه‌وتدا. دووه‌م: حه‌شارگه یه‌كده‌خرێت ئه‌گه‌ر به‌شێكیان له ناوچه‌ی گرێبه‌ست دابێ و به‌شێكی له ناوچه‌ی گرێبه‌ستێكی دیكه‌دا بێ به‌پێی ئه‌وانه‌ی خواره‌وه: 1- وه‌زیر ئاگاداریه‌كی نووسراو ئاڕاسته‌ی بهڵیندهرهكان ده‌كات بۆ مۆركردنی ڕێكه‌وتننامه‌ی یه‌كگرتنی هاوبه‌ش له‌نێوانیاندا بۆ مسۆگه‌ركردنی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له حه‌شارگه‌كه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی باش و كاریگه‌ر. 2- ئه‌گه‌ر مۆركردنی ڕێكه‌وتننامه هاوبه‌شه‌كه له‌ماوه‌یه‌كی كاتی شیاودا له‌وه‌رگرتنی ئاگاداركردنه‌وه نووسراوه‌كه‌دا جێبه‌جێ نه‌كرێ هه‌روه‌كوو له‌بڕگه‌ی دووه‌م (1) سه‌ره‌وه‌دا هاتووه وه‌زیر بڕیاری یه‌كگرتنی حه‌شارگه‌كه ده‌دات. 3- له‌كاتی ڕه‌زامه‌ندی نه‌نواندنی بهبهڵێندهرهكان بۆبریاری وه‌زیر بۆیان هه‌یه په‌نا بۆناو بژیوان ببه‌ن به‌پێی خاڵه‌كانی له‌مادده‌ی په‌نجای ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه. سێیه‌م: حه‌شارگه‌كه یه‌كده‌گرێ ئه‌گه‌ر به‌شێكی له‌ناوچه‌ی گرێبه‌ست دابێت وه به‌شێكی له ناوچه‌یك بێت نه‌كه‌وێته ناو هیچ گرێبه‌ستێكی نه‌وتی دیكه‌وه به‌پێی ئه‌وانه‌ی خواره‌وه: 1- وه‌زیر ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌كی نووسراو ئاڕاسته‌ی به‌ڵێنده‌ر ده‌كات بۆ ئه‌نجامدانی ڕێككه‌وتننامه‌ی یه‌كگرتنی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵیدا بۆ مسۆگه‌ركردنی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت لهحهشارگهكهوه به‌شێوه‌یه‌كی باش و كاریگه‌ر. 2- ئه‌گه‌ر له‌میانه‌ی كاتێكی شیاودا ڕێكهوتنیك ئه‌نجام نه‌درا ء دوای ده‌ركردنی ئاگاداركردنه‌وه‌ی نووسراویش وه‌كو له بڕگه‌ی دووه‌م (1)ی سه‌ره‌وه‌دا هاتووه، وه‌زیر بڕیاری یه‌كگرتنی حه‌شارگه‌كه دهداء به‌ڵێنده‌ریش بۆی هه‌یه له‌كاتی ڕازینه‌بوونی به‌بڕیاری وه‌زیر په‌نا بۆ ناوبژیوان یان ڕێكاره‌كانی له‌گرێبه‌ستی نه‌وتیدا هاتووه، ببات. چواره‌م: له‌ڕێككه‌وتننامه‌ی یه‌كگرتندا بڕی ئه‌و نه‌وته‌ی له‌وناوچه‌یه‌ی كه ڕێكه‌وتننامه‌كه ده‌یگرێته‌وه دیاریده‌كرێن و هه‌روه‌ها كارپێكه‌ری به‌رپرسی له‌به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتدا له‌ناوچه‌ی ڕێككهوتننامهكهدا ده‌ستنیشان ده‌كرێ. پێنجه‌م: وه‌زیر بڕیاری په‌ره‌پێدان و به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له حهشارگهكهوه ده‌دات دوای بڕیاردانی ڕێكه‌وتنی یه‌كگرتن و ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ردانی. شه‌شه‌م: ڕه‌زامه‌ندی وه‌زیر پێشتر وه‌رده‌گرێ به‌ر له هه‌ر گۆڕانكاریه‌ك له ڕێكه‌وتننامه‌ی یه‌كگرتندا بكرێت.