مادده‌ی چل و چوار: یه‌كه‌م: كه‌سی ڕێپێدراو پابه‌ند ده‌بێت به‌پێشخستن بۆ: 1- كۆمپانیاكانی ناوخۆ‌و به‌توانا له هه‌رێمء ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق به‌پێی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه: أ- كۆمپانیایه‌كی ڕاسته‌قینه بێت په‌یوه‌ندی نه‌بێت به كه‌سێك كه خزمه‌تی گشتی له‌ئه‌ستۆ بێت به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆو ناڕاسته‌وخۆ. ب- پێویسته توانا و لیهاتووی پێویستی هه‌بێت بۆ به‌هێزكردنی پڕۆسه‌كانی نه‌وت كه كه‌سی ڕێپێدراو جێبه‌جێی ده‌كات. ج- ڕه‌زامه‌ندی وه‌زیر به‌ده‌ست بێنێ به‌پێی ڕێنماییه‌كانی لێیه‌وه ده‌ركراون. 2- دامه‌زراندنی كه‌سه‌كانی هه‌رێم و ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق، كه پێویسته ئه‌و كه‌سانه ئاماده‌كرابن و توانا‌و شاره‌زایی پێویستیان هه‌بێ بۆ جێبه‌جێكردنی كاره‌كه. 3- بۆ كڕینی به‌رهه‌مه‌كانی ناوخۆ‌و فه‌راهه‌مكردنی خزمه‌تگوزاریه‌كان له‌هه‌رێم و ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق له حاڵه‌تی ركابه‌ریكردنی له‌گه‌ڵ هی دیكه‌دا له‌رووی نرخ و چۆنایه‌تی توانایی فه‌ڕاهه‌مكردنی. دووه‌م: وه‌زیر كه‌سی ڕێپێدراو كه هاوبه‌شی هه‌یه له كۆمپانیاكانی ناوخۆ پێش خه‌ڵكی دیكه ده‌خات.