مادده‌ی چله‌م: یه‌كه‌م: به‌ڵێنده‌ر و كه‌سی ڕێپێدراو وهه‌ركه‌سێك په‌یوه‌ندی به‌پڕۆسه‌كانی نه‌وت هه‌بێ پێویسته دانی باجی داسه‌پاو له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه بخه‌نه ئه‌ستویان له‌وانه‌ش: 1- باجی ڕووی زه‌وی. 2- باجی ده‌رامه‌ت. 3- باجی ده‌رامه‌تی كۆمپانیاكان. 4- ڕه‌سمی گومرگ و هه‌رباجێكی دیكه‌ی هاوشێوه. 5- باجی قازانجه‌كانی له‌ناكاو یان باجی زێده قازانجه‌كان. 6- هه‌ر باجێكی دیكه وه‌ردگیرێت یان ده‌درێت وه‌ك ڕه‌سمه‌كان به‌پێی گرێبه‌ستی نه‌وت. دووه‌م: ده‌كرێ به‌یاسا له گرێبه‌ستی نه‌وت دا له‌باجدانی به‌ڵێنده‌ر خۆشبن. سێیه‌م: باجه داسه‌پاوه‌كان له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێم، ته‌نیا ئه‌و باجانه‌ن كه‌به‌سه‌ر پڕۆسه‌كانی نه‌وت پیاده ده‌كرێ.