مادده‌ی سی و هه‌شت: یه‌كه‌م: له‌گرێبه‌ستی نه‌وت دا مه‌رجه‌كانی په‌یڕه‌وكراو دیاریده‌كرێت كه په‌یوه‌ست به‌گازی سروشتی به‌یاوه‌ر و گازی سروستی بێ یاوه‌ر، به‌جۆرێك په‌ره‌سه‌ندنی گازی سروشتی له‌هه‌رێم دا ئاسانده‌كات. دووه‌م: ئه‌و مه‌رجانه هه‌ندێ خاڵی تێدایه، زۆرترین سوودی له بڕه‌كانی زیاده له‌گازی سروشتی به‌رهه‌مهێندراو مسۆگه‌ر ده‌كات، وه چه‌ند خاڵی دیكه‌ش له سووتانی گازی سروشتی كه‌مده‌كاته‌وه‌و به‌پێی پێوانه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی په‌یڕه‌وكراو له‌و پیشه‌سازیه‌دا. سێیه‌م: به‌پێی گرێبه‌ستی نه‌وت وه‌زیر ڕێگای هه‌ڵسه‌نگاندنی گازی سروشتی دیاریده‌كات به‌پێی ڕێنماییه‌كانی تایبه‌تی به‌جۆرێك ده‌بێ به‌مه‌رجی به‌پێی پێوانه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی په‌یڕه‌وكراو له‌و پیشه‌سازیه‌دا بێ،و ئاستێكی به‌رزی داهاته‌كان بۆ گه‌ل له هه‌رێمء عێراقدا مسۆگه‌رده‌كات.