مادده‌ی سی و حه‌وت: یه‌كه‌م: مه‌رجی گرێبه‌ستی به‌شداریكردنی به‌رهه‌هێنان ئه‌مانه‌ن: 1- ماوه‌ی دۆزینه‌وه‌ی (5) پێنج ساڵه بۆ دووماوه دابه‌شده‌بێت یه‌كه‌م (3)سێساڵهء دووه‌م (2)دووساڵه،وده‌كرێ بۆ (7) حه‌وت ساڵ درێژبكرێته‌وه به‌ڕاده‌ی كۆتایی. 2- ته‌نازولكردن (reliquishment) له (25%) بیستءپێنج له سه‌دا له‌ناوچه‌ی گرێبه‌ستی ئه‌سڵی دوای ماوه‌ی دۆزینه‌وه و (25%) بیستءپێنج له‌سه‌دای دیكه له‌ناوچه‌كانی دیكه دوای هه‌ر ماوه‌یكی درێژكردنه‌وه. ئه‌گه‌ر ڕێژه‌ی سه‌دای له‌و تهنازولكردنانه به‌شێك بێت له‌هه‌ر ناوچه‌یه‌كی دۆزراوه (discovery area) ئه‌م ڕێژانه كه‌مده‌كرێته‌وه تاوه‌كو ئه‌و ناوچه‌یه نه‌گرێته‌وه. ده‌كرێ له‌كۆتایی هه‌ر ساڵێكدا له ماوه‌ی گرێبه‌سته‌كه به ئاره‌زووی خۆی تهنازولبكرێ. 3 - پابه‌ندبوون به‌كاره‌كانی دۆزینه‌وه ده‌كرێ گفتوگۆی له‌سه‌ربكرێ، به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی كڕینء لێكدانه‌وه‌ی هه‌موو به‌یاناته‌كانی هه‌یه له خۆ ده‌گرێ له‌وانه‌ش به‌یاناته‌كانی بوومه‌له‌رزه‌ی له‌به‌رده‌ستدا هه‌یه و مه‌سحی بوومه‌له‌رزه‌یی له‌ماوه‌ی یه‌كه‌می دۆزینه‌وه له‌گه‌ل هه‌ڵكه‌ندنی بیری دۆزینه‌وه له‌ماوه‌ی دووه‌می دۆزینه‌وه و هه‌ڵكه‌ندنی بیر له هه‌ر سالێك له ساڵه‌كانی درێژكردنه‌وه‌دا. 4- پاش به‌كۆتاهاتنی ماوه‌ی دۆزینه‌وه، ماوه‌ی په‌ره‌پێدان ده‌ست پێ ده‌كات ماوه‌كه‌ی (20) بیست ساڵهء ئه‌گه‌ر به‌ڵێنده‌ر ماوه‌یه‌كی دیكه‌ی ویست به‌هه‌مان مهرجهكانء پێوانه‌كانی له گرێبه‌سته‌كه‌دا جێگره، درێژده‌كرێته‌وه بۆ ماوه‌ی (5) پێنج ساڵی دیكه‌وه له‌گه‌ڵ بوونی توانا بۆ گفتوگۆكردن بۆ درێژكردنه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی دیكه‌ی تر. 5- ڕێژه‌ی موڵكانه (Royalty) له (10%) ده له سه‌دا كه‌متر نابێ،و به‌پێی مادده‌ی چلویهكهمی ئه‌م یاسایه ده‌درێت. 6- خه‌رجیه‌كانی گه‌ڕاوه له به‌رهه‌مهێناندا داده‌شكێ، دوای داشكانی موڵكانه (ریع)ء به‌ڕاده‌ی زۆری ڕێژه‌ی (45%) چلءپێنج له سه‌دا بۆ نه‌وتی خاو تێپه‌ڕ نابێتء ڕێژه‌یه‌ك له سه‌دا شه‌ست(60%) له‌گازی سروشتی تێپه‌ڕناكات. 7ـ- به‌شداریكردن له‌به‌رهه‌مهێناندا، له‌و به‌رهه‌مه‌ی كهماوهته ده‌كرێت دوای داشكاندنی ڕێژه‌ی موڵكانه‌و خه‌رجیه‌كانی گه‌ڕاوه كه ڕێگای پێدراوه به‌پێی ئه‌و هاوكێشه‌یه‌ی داهاتهكۆبۆوهكانء خهرجیهكۆبۆوهكانی نه‌وت له‌به‌رچاوده‌گرێ به‌جۆرێك ده‌بێ قازانجی گونجاوی به‌ڵێنده‌ر له‌خۆی بگرێ. 8- دانی كرێی ساڵانه بۆ بانی زه‌ویه‌كان له‌ماوه‌ی قۆناغه‌كانی دۆزینه‌وه و په رهپێداندا. 9- به‌شداریكردنی حكومه‌تی هه‌رێم به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ له دۆزینه‌وه‌و پهرهپێدانء به‌رهه‌مهێنان به‌پێی مه‌رجه‌كانی له گرێبه‌سته‌كه‌دا هاتووه. 10- پابه‌ندبوون به‌دانی ئه‌و بڕه پارانه‌ی له‌سه‌ری رێكه‌وتن بۆ سندوقی ژینگه بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ پاڵپشتی كردنی ژینگه‌ی هه‌رێم به‌كاربهێنێ به قه‌تیسماوی . 11- مه‌رجه‌كانی مسۆگه‌ر كردنی ساغ وسه‌لامه‌تی و ته‌ندروستی و خۆشگوزه‌رانی و پاراستنی ژینگه، ڕاهێنان و ئاماده‌كردنی كاڵا‌و خزمه‌تگوزاریه‌كان به‌پێی پێوانه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی به‌جۆرێك ده‌بێ له‌گه‌ڵ مه‌رجه‌كانی له مادده‌ی بیستء شه‌شه‌می ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه بگونجێت. دووه‌م: ئه‌گه‌ر وه‌زیر وایدانا كه گرێبه‌ستی نه‌وت مه‌ترسییه بازرگانیه‌كان گه‌وره‌یه یان پێویستی به‌پشتیوانی پاره‌ی زۆره له‌سه‌ره‌تای وه‌به‌رهێناندا، وه‌زیر بۆی هه‌یه له دوای ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمی ڕێژه‌ی موڵكانه‌ی جێگیر له بڕگه‌ی یه‌كه‌می (7) له‌م مادده‌یه‌دا كه‌مبكاته‌وه،و بڕی خه‌رجی گهراوهو جێگیر له بڕگه‌ی یه‌كه‌می (6) له‌م مادده‌یه‌دا به‌پێی مه‌ترسییه‌كان زیاد بكات. سێیه‌م: ئه‌گه‌ر وه‌زیر وایدانا كه گرێبه‌ستی نه‌وت مه‌ترسییه بازرگانیه‌كان كه‌مه، وه‌زیر بۆی هه‌یه له دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی ئه‌نجوومه‌نی هه‌رێمی ڕێژه‌ی موڵكانه بۆ به‌رزترین ئاست زیادبكات وه‌كو له بڕگه‌ی یه‌كه‌می (7)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه، وڕێژه‌ی خه‌رجیه‌كانی گه‌ڕاوه به‌كه‌مترین ئاست كه‌مبكاته‌وه وه‌كو له‌بڕگه‌ی یه‌كه‌می (6)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه. چواره‌م: مه‌رجه‌كانی گرێبه‌ست باشترین شێوازه‌كانی پیشه‌سازه نه‌وتیه‌كان له‌خۆی ده‌گرێ، به‌كارهێنانی شێوازه‌كان ده‌گرێته‌وه‌و وه‌رگرتنی ڕێكاره‌كانی په‌یڕه‌وكراو له پیشه‌سازه نه‌وتیه‌كانی جیهانی له‌خۆ ده‌گرێ، له‌لایه‌ن به‌كارهێنه‌رانی به‌توانا به‌پێی مه‌رجء بارودۆخه‌كانی هاوشێوه بۆ پیاده‌كردنی تایبه‌تی به پڕۆسه‌كانی نه‌وت كه ئامانجی دابینكردنی:- 1- پاراستنی سامانه نه‌وتییه‌كان كه به‌كارهێنانی هۆیه‌كانی پێویست بۆ زیادكردنی به‌رهه‌مهێنانی هیدرۆكاربۆنات به‌شێوه‌یه‌كی ته‌كنیكی و ئابووری باش له‌خۆ ده‌گرێت له‌گه‌ڵ كۆنترۆڵكردنی له‌یه‌ك به‌ستراو لهنزمبوونی یهدهگیهكان و كه‌مكردنه‌وه‌ی لێچوونی سه‌ر ڕووی زه‌وی. 2- سه‌لامه‌تی له‌كاركردن كه پێویست به‌به‌كارهێنانی ڕێگاكان و وه‌رگرتنی ڕێكاره‌كانی سه‌لامه‌تی پیشه‌یی به‌هێزده‌كات و ڕووداوه‌كان كه‌مده‌كاته‌وه. 3- پاراستنی ژینگه كه پێویست به‌وه ده‌كات ڕێگاكان و ئه‌و ههلسوكهوتانه به‌كاربهێنن كه كارلیكردن له پڕۆسه‌كانی نه‌وت له‌سه‌ر ژینگه كه‌مده‌كاته‌وه.