مادده‌ی سی و شه‌ش: یه‌كه‌م: كه‌سی ڕێپێدراو هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی له پڕۆسه‌كانی نه‌وت له ناوچه‌ی گرێبه‌سته‌كه لابباتء پاكیان بكاته‌وه له‌و حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه: 1- كاتێ كۆتایی هاتنی ماوه‌ی مۆڵه‌ته‌كه یان هه‌لوه‌شاندنی. 2- كاتێ پێویستی به‌ئه‌نجامدانی پڕۆسه‌كانی نه‌وت نامێنێ. دووه‌م: له‌گه‌ڵ سه‌رپێچی نه‌كردن به‌هیچ به‌رپرسیاریه‌تێكی سزایی پێویسته له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی كه له پڕۆسه‌كانی نه‌وت به‌بێ مۆڵه‌ت به‌شداریده‌كات:- 1- هه‌رێم قه‌ره‌بوو بكاته‌وه‌و به‌نرخێكی یه‌كسان به‌نرخی بازاڕی نه‌وت له‌و بڕه ده‌رهێنراوه‌و به‌رهه‌مهێنراوه یان هه‌ناردراوه، له‌گه‌ڵ بژاردنی سووده‌كانی دواكه‌وتن، به‌مه‌رجێك نابێ له‌ڕێژه‌ی یاسایی ئه‌و سوودانه ڕه‌ت بێ كه وه‌زیر بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات. 2- ده‌بێ غه‌ڕامه‌كانی هه‌موو دامه‌زراو مه‌كینه‌و ئامێره‌كانی له پڕۆسه‌كانی نه‌وت به‌كار هاتوون یان غه‌رامه‌ی لابردنیان بدات یان تێچووی لابردنیان بدات. 3- پاككردنه‌وه‌ی ئه‌و پیسیه‌ی له‌ئه‌نجامی پڕۆسه‌كانی نه‌وت په‌یدا بوون یان بژاردنی خه‌رجی ئه‌و پاككردنه‌وه بۆ هه‌رێم. سێیه‌م: به‌رپرسیاریه‌تیه‌كانی له بڕگه‌ی دووه‌م له‌م مادده‌یه‌دا هاتووه ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌شداری ده‌كه‌ن له پڕۆسه‌كانی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی تاك یان كۆمه‌ڵ ده‌یانگرێته‌وه.