مادده‌ی بیست وچوار: یه‌كه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه له دوای ره‌زامه‌ندی ئه‌نجوومه‌نی هه‌رێمی گرێبه‌ستێكی نه‌وت بۆ دۆزینه‌وه‌و په‌ره‌پێدانی ناوچه‌یه‌كی دیاری كرا‌و ئه‌نجام بدات له‌گه‌ڵ كه‌سێك یان چه‌ند كه‌سێك به‌مه‌رجێك ئه‌و كه‌سانه ڕێككه‌وتننامه‌ی به‌گه‌ڕخستنی هاوبه‌ش ئه‌نجام بدات به‌پێی مادده‌ی سی یه‌م له‌م یاسایه دا، وه له‌لایه‌ن وه‌زیره‌وه په‌سه‌ند كرابێت، و ده‌كرێ كه‌سێك یان كه‌سه‌كان، كۆمپانیای تایبه‌تی له هه‌رێم دا یان له ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراقدا یان كۆمپانیای بیانی بچێته پاڵیانه‌وه. دووه‌م: گرێبه‌ستنی نه‌وت پشت به گرێبه‌ستنی به‌شدار كردنی به‌رهه‌مهێنانه‌وه ببه‌ستێ یان گرێبه‌ستی دیكه كه وه‌زیر وایداده‌نێ داهاتی پتر بۆ گه‌لی هه‌رێم به‌ده‌ست دێنن و له ماوه‌ی گونجاو‌دا به‌پێی ئه‌وه‌ی له به‌شی ده‌یه‌می ئه‌م یاسایه دا هاتووه. سێیه‌م: بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سه‌كه لێهاتوو بێ بۆ ئه‌نجامدانی گرێبه‌ستی نه‌وت پێویسته: 1- توانای دارایی و زانیاری و توانایی و ته‌كنۆلۆژیایی هه‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی پڕۆسه‌كانی نه‌وت له ناوچه‌ی گرێبه‌سته‌كه ئه‌نجام بدات، شاره‌زایی باشی به‌ده‌ست هێنابێت له‌میانه‌ی جێبه‌جێ كردنی پڕۆسه‌كانی نه‌وتی هاوشێوه وه به‌ڵگه‌ی پشت پێ به‌ستووی بۆ سه‌لماندنی ئه‌وه‌ش پێشكه‌ش بكات. 2- پابه‌ند بوون به هاوڵاتیه‌تی و هاوبه‌رپرسیاریه‌تی باش و پابه‌ندبوون به (10) ده له پره‌نسیپیه‌كانی به‌ڵگه‌نامه‌ی جیهانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له 26/7/2000 ده‌ركراوه (The ten principles of the global com pact launched by the united nations on 26 JULY2000) چواره‌م: 1- گرێبه‌ستنی نه‌وت مافێكی تایبه‌تی بۆ به‌ڵێنده‌ر فه‌راهه‌م ده‌كات بۆ به‌ڕێوه‌بردنی پڕۆسه‌كانی نه‌وت له ناوچه‌ی گرێ به‌سته‌كه دا له‌گه‌ڵ سه‌رپێچی نه‌كردن له مادده‌ی بیست وپێنجی ئه‌م یاسایه. 2- گرێ به‌ستنی نه‌وت، نه‌وتی خاو و گازی سروشتی و نه‌وته خاوه‌كانی دیكه ده‌گرێته‌وه. پێنجه‌م: پێویسته به‌لێنده‌ر : 1-له‌میانه‌ی (48)چل و هه‌شت كاتژمێردا له حاڵه‌تی دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت له ناوچه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌دا، ئاگاداریه‌كی نووسراو ئاراسته‌ی وه‌زیر بكات. 2- زانیاریه‌كانی تایبه‌ت به دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت به‌و شێوازه‌ی كه‌له پیشه‌سازیه‌كانی نه‌وتدا په‌یره‌وده‌كرێت پێشكه‌شی وه‌زیری بكات. شه‌شه‌م: گرێبه‌ستی نه‌وت به‌ڵێنده‌ر پابه‌ند ده‌كات به ته‌واوكردنی پڕۆسه‌كانی نه‌وت به‌پێی پڕۆگرامه‌كانی كار‌و پلان و بودجه‌ی په‌سندكراو له‌لایه‌ن وه‌زیره‌وه یان وه‌كو له گرێبه‌سته‌كه‌دا هاتووه.