مادده‌ی بیست و دوو: یه‌كه‌م: وه‌زیر بۆی هه‌یه له دوای ره‌زامه‌ندی ئه‌نجوومه‌نی هه‌رێمی مۆڵه‌تی به‌دواگه‌ران بۆ ناوچه‌یه‌كی دیاریكراو وه بۆ ماوه‌یكی دیاریكراو بۆ كه‌سێك یان كۆمه‌ڵێ كه‌س بدات. دووه‌م: 1- هه‌ڵگری مۆڵه‌تی به‌دواگه‌ران مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه ڕووپیوكردنی جیۆڵۆجی و جیۆفیزیایی و جیۆكیمیاویی ئه‌نجام بدات و هه‌روه‌ها ڕووپیوكردنی جیوتهكتیكی له چوارچێوه‌ی ناوچه یكی دیاریكراو وه بۆ ماوه‌یكی دیاریكراو . 2- پێویسته كه‌سی رێپێدراوی خاوه‌ن مۆڵه‌ت، كه ڕاپۆرته‌كانی ده‌رباره‌ی ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ی له به‌دواگه‌ران به‌ده‌ستی هێناوه و ئه‌نجامه‌كانی پێشكه‌ش بكات، له‌گه‌ڵ پاراستنی نهێنی ئه‌و زانیاریانه. مۆڵه‌تی به‌دواگه‌ران مافی هه‌ڵكه‌ندن و هه‌ر تایبهتكاریهكی زێده‌ی دیكه به هه‌ڵگره‌كه‌ی نادات بۆ ئه‌وه‌ی ببێتته گرێبه‌ستێكی نه‌وتی. سێیه‌م: 1- هه‌ڵگری مۆڵه‌تی به‌دواگه‌ران بۆی هه‌یه كوتایی به مۆڵه‌ته‌كه‌ی بهێنێ، به مه‌رجێك به نووسراو ئاگاداریه‌ك پێشكه‌ش به وه‌زیر بكات دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه ڕێپێدراوه هه‌موو پابه‌ندیه‌كانی له چوارچێوه‌ی مۆڵه‌ته‌كه جێبه‌جێ كردبێت. 2- وه‌زیر بۆی هه‌یه له دوای ره‌زامه‌ندی ئه‌نجوومه‌نی هه‌رێمی مۆڵه‌ته‌كه هه‌ڵبووه‌شێنێته‌وه دوای ئه‌وه‌ی به نوسراوئاگاداریهك ئاراسته هه‌ڵگره‌كه‌ی بكات، ئه‌گه‌ر به مه‌رجه‌كانی مۆڵه‌تی به‌دواگه‌ران پابه‌ند نه‌بوو بێت.