مادده‌ی هه‌ژده‌م: به‌پێی مه‌رجه‌كانی له مادده‌ی نۆزده‌م ئه‌م یاسایه دا هاتووه حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته ئه‌ستۆ: یه‌كه‌م: رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی نه‌وت و گازی ده‌رهێنراو له‌كێڵگه‌كانی ئێستای هه‌رێم دا وه به شێوه‌یه‌كی هاوبه‌شدا. دووه‌م: هاوكاری كردن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی بۆ دانانی سیاسه‌تی ستراتیژی له پێناو په‌ره‌پێدانی سامانی نه‌وت و گاز له هه‌رێم دا وهاوسه‌نگ بێت له‌گه‌ڵ چاڵاكیه‌كانی نه‌وتی دیكه‌وه له وڵات‌دا به جۆرێك به‌رزترین سوودی بۆ گه‌لی عێراق بێته دی، به پشت به‌ستن به‌تازه‌ترین ته‌كنه‌لۆژیاو پڕهنسیپهكانی بازاڕ‌و هاندانی وه‌به‌رهێنان به‌پێی مادده‌ی (112)ی ده‌ستووری فیدراڵی. سێیه‌م: هاوكاری كردن له‌گه‌ڵ (ئه‌نجومه‌نی فیدراڵی نه‌وت و گاز) كه به‌پێی ڕككهوتنێك له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمدا داده‌مه‌زرێ بۆ ئه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كان ئه‌نجام بدرێن وه پێوانه‌كان ونموونهكانی گرێبه‌سته‌كان و مه‌رجه‌كانی بازرگانی دابڕێژڕێت بۆ گفتوكو كردن له‌گه‌ل ئه‌و به‌لێنده‌رانه‌ی كه له عێراقدا كارده‌كه‌ن. چواره‌م: ڕه‌زامه‌ندی نواندن له‌سه‌ر دانانی هه‌موو داهاته‌كانی له پڕۆسه‌كانی نه‌وت له هه‌رێم دا به ده‌ست ده‌هێندرێن له سندوقی گشتی داهاته نه‌وتیه‌كانی تایبه‌ت به عێراقدا.