مادده‌ی پازده‌م: یه‌كه‌م: سندوقی كوردستان بۆ داهاته نه‌وتیه‌كان داده‌نرێ، وكه‌سایه‌تی مه‌عنه‌وی هه‌یه وه سه‌ربه‌خۆیه له بواری دارایی وكارگێڕی . دووه‌م: سه‌رۆك وئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كارگێڕی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه دوای په‌سندكردنی له‌لایه‌ن زۆرینه‌ی ڕه‌های ئه‌ندامانی په‌رله‌مان داده‌مه‌زرێن، به مه‌رجێك ده‌سه‌ڵات و به‌رپرسیاریه‌تیان به یاسا دیاری بكرێت. سێیه‌م: پێویسته وه‌زاره‌ت هه‌موو زانیاریه داراییه پێویسته‌كانی په‌یوه‌ست به مۆڵه‌ته‌كان و گرێبه‌سته‌كان به سندوقی كوردستان بۆ داهاته نه‌وتیه‌كان (KOTO) بدات. چواره‌م: به‌پێی حوكمه‌كانی هه‌ر دوو مادده‌ی (112)، (115) ی ده‌ستووری فیدراڵی و به‌پێی حوكمه‌كانی كه له‌م یاسایه دا هاتووه، سندوق داهاته به ده‌ست هاتووه‌كانی له پڕۆسه‌كانی نه‌وتی تایبه‌ت به كێڵگه‌كانی ئێستا‌و ئاینده له‌جیاتی گه‌لی هه‌رێم وه‌رده‌گرێت. پێنجه‌م: تاوه‌كو مه‌رجه‌كانی ئاماژه‌یان بۆ كراوه كه له مادده‌ی نۆزده‌می ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ ده‌كرێن، سندوقه‌كه دوو حیسابی به ده‌سته‌وه ده‌گرێ: یه‌كه‌میان داهاته به‌ده‌ست هاتووه‌كان له پڕۆسه‌كانی نه‌وتی تایبه‌تن به كێڵگه‌كانی ئیستا (حیسابی كێڵگه‌كانی ئێستا)، هی دیكه داهاته‌كانی به‌ده‌ست هاتوو له پڕۆسه‌كانی نه‌وتی تایبه‌تن به كێڵگه‌كانی ئاینده (حیسابی كێڵگه‌كانی ئاینده)، هه‌ردوو حیساب به‌شێك له داهاتی گشتی هه‌رێم پێكدێنن و ده‌كه‌وێته ژێر چاودێری په‌رله‌مان. شه‌شه‌م: حیسابی كێڵگه‌كانی ئێستا‌و حیسابی كێڵگه‌كانی ئاینده بۆ وردبینی سه‌ربه‌خۆ ملكه‌چ ده‌بن، وه سه‌یركردنی بۆ هاوولاتیان ڕه‌وایه. سندوقه‌كه به‌رپرسیاریه‌تی خۆی به‌پێی پره‌نسیپ و پێوانه‌ی تایبه‌تی به‌ده‌ستپێشخه‌ری شه‌فافیه‌ت له پیشه‌سازیه‌كانی ده‌رهاتوو ئه‌نجام ده‌دات كه له سه‌رچاوه‌ی Extractive Industries Transparency Initiative (EITI) ئاداری 2005 داهاتووه.