مادده‌ی سێزده‌م: یه‌كه‌م: كۆمپانیای كوردستان بۆ پڕۆسه‌كانی پاڵاوتن و پاشكۆكانی داده‌مه‌زرێ، وه‌كو كۆمپانیایه‌كی گشتی خاوه‌ن كه‌سایه‌تی مه‌عنه‌وییه وه سه‌ربه‌خۆیه له بواری دارایی و كارگێڕیه‌وه. دووه‌م: سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كارگێڕی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دوای په‌سند كردنی به زۆرینه‌ی ڕه‌های ئه‌ندامانی په‌رله‌مان داده‌مه‌زرێ، وسه‌ربه‌خۆ ده‌بن له وه‌زاره‌ت، ده‌بێ پسپۆڕی نه‌وت بن یان تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی دیكه‌ی هونه‌ری و كارگێڕی گونجاویان هه‌بی. سێیه‌م: ماوه‌ی دامه‌زراندنی هه‌موو ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كارگێڕی به (5) پێنج ساڵ دیاری ده‌كرێت، به‌په‌سند كردنی زۆرینه‌ی ڕه‌های ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كرێ نوێ بكرێته‌وه. چواره‌م: كۆمپانیای (KODO) ئه‌مانه ئه‌نجام ده‌دات: 1-به‌ڕێوه‌بردنی هه‌موو ده‌زگاكانی میری تایبه‌ت به پڕۆسه‌كانی نه‌وت به‌پێی بڕگه‌ی یه‌كه‌م له مادده‌ی هه‌شته‌می ئه‌م یاسایه وه كارده‌كات بۆ دابین كردنی ئه‌م جۆره ده‌زگایانه له‌وانه‌ش تۆڕه سه‌ره‌كییه‌كانی هێڵی بۆڕییه‌كان بۆ هه‌ر دامهزراویك په‌یوه‌ندی هه‌بێت به كه‌رتی گشتی و تایبه‌تیه‌وه كه له هه‌رێمدا كارده‌كه‌ن. 2- ڕكابه‌ریكردن له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی دیكه‌وه بۆ به‌ده‌ست هێنانی مۆڵه‌ته‌كان دوای ڕه‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمی، وه مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه ههلبستێت به كاره‌كانی به‌گه‌ڕخستنی تایبه‌ت به پڕۆسه‌كانی نه‌وتی وه رێككه‌وتنه‌كانی هاوبه‌شی كردن یان گرێبه‌ستنی هاوشێوه‌ی ئه‌نجام بدات، چ له هه‌رێم بێت و یان له هه‌رێمه‌كان و پارێزگاكانی تردا. 3- به هاوبه‌شی كردن له‌گه‌ڵ كۆمپانیا نه‌وتیه‌كانی جیهان یان له‌گه‌ڵ كه‌رتی تایبه‌ت له پڕۆسه‌كانی نه‌وتی تازه‌و به ڕه‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمی. 4- بهڕێگهدان به‌لایه‌نی سێیه‌م بۆ به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ریه‌كێك له ده‌زگاكانی و به ڕه‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمی.