مادده‌ی هه‌شته‌م: وه‌زاره‌ت ئه‌مانه ده‌گریته ئه‌ستۆ : یه‌كه‌م: ڕێكخستن و سه‌رپه‌رشتی كردنی هه‌موو ده‌زگاكانی به‌كارهاتوو به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ له پڕۆسه‌كانی نه‌وت دا، و هه‌موو ئه‌وانه ده‌گرێته‌وه كه به‌كاردێن له به‌رهه‌مهێناندا وپاڵاوتن و گواستنه‌وه كه هێڵه‌كانی بۆڕیش، وێستگه‌كانی ده‌مه‌وانه، وێستگه‌كانی پاڵده‌ر، وێستگه‌كانی پاله‌په‌ستۆكاره‌كان وه هه‌موو ئه‌و ئامیرانه‌ی كه پێده‌به‌سترێته‌وه، وه‌هه‌روه‌ها دابه‌ش كردن له‌وانه‌ش گشت سه‌نته‌ر و بینایه‌كان، بۆ چاككردنی ودۆزینه‌وه وبه‌رهه‌مهێنانی نه‌وت. دووه‌م: ڕێككخستن و سه‌رپه‌رشتی كردنی هه‌موو پڕۆسه‌كانی نه‌وتی تایبه‌ت به پاڵاوتن و پاشكۆكانی كه پاڵاوتن و عه‌مبار كردن و گواستنه‌وه‌و دابه‌شكردنی هه‌موو به‌رهه‌می پتڕۆكیمیاوییه‌كان ده‌گرێته‌وه. سێیه‌م: پیشكه‌شكردنی ئاسانكاری پێویست بۆ به‌كارهێنانی ده‌زگاكانی له‌م مادده‌یه‌دا ئاماژه‌ی پێكراوه بۆ حكومه‌تی فیدڕاڵی وه بۆ هه‌موو هه‌رێمه‌كان وپارێزگاكانی دیكه‌ی به‌رهه‌مهێن به پێی ئه‌م یاسایه بۆ سوودی گه‌لی عێراق و له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی فیدراڵی عێراقیدا بگونجێت كه حكومه‌تی فیدڕاڵی وحكومه‌تی هه‌رێم له‌سه‌ری كۆكن. چواره‌م:: دابین كردنی هه‌ر هێڵێك بۆ تۆڕی بۆڕییه‌كان كه قه‌باره‌ی یه‌ده‌گی هه‌یه بۆ هه‌ركه‌سێك مامه‌ڵه‌ی یاسایی له‌گه‌ڵ چاڵاكییه‌كانی نه‌وت له عێراقدا ده‌كات، وه‌زیر بۆی هه‌یه به‌پێی مه‌رجه‌كانی كه له گرێبه‌سته‌كه‌دا هاتووه مۆڵه‌ت به‌وجۆره توانایانه بدات .