مادده‌ی سێیه‌م: یه‌كه‌م: موڵكداریه‌تی نه‌وت له هه‌رێم دا، به‌پێی ئه‌وه‌دایه كه له‌مادده‌ی (111)ی ده‌ستووری فیدراڵ دا هاتووه، حكومه‌تی هه‌رێم به‌شی هه‌یه له داهاته‌كانی ئه‌و نه‌وته‌ی له كێڵگه‌كانی به‌رهه‌مهێن به‌ده‌ست ده‌هێنرێ پێش 15/8/2005 له‌گه‌ل به‌شی گه‌لی عێراق به‌گشتی و ئه‌م یاسایه و مادده‌ی (112)ی ده‌ستووری فیدراڵی ده‌سازێ . دووه‌م: حكومه‌تی هه‌رێم به‌شی هه‌یه له داهاته‌كانی نه‌وتی كێڵگه‌كانی به‌رهه‌مهێن دوای 15/8/2005 به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه. سێیه‌م: حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی دا به‌شداری ده‌كات له به‌ڕێوه‌بردنی پڕۆسه‌كانی نه‌وتی تایبه‌ت به كێڵگه‌كانی به‌رهه‌مهێن پێش 15/8/2005 له هه‌رێم دا به‌پێی حوكمی بڕگه‌ی یه‌كه‌م له‌مادده‌ی (112)ی ده‌ستووری فیدراڵ دا. چواره‌م: حكومه‌تی هه‌رێم سه‌رپه‌رشتی كردن و ڕێكخستنی هه‌موو پڕۆسه‌كانی نه‌وت ده‌گرێته ئه‌ستۆ، به پێی مادده‌ی (115) وه به خو گونجاندن له‌گه‌ڵ مادده‌ی (112) له ده‌ستووری فیدراڵ‌دا، وه‌زیریش بۆی هه‌یه له دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمی ڕێگا به‌لایه‌نی سێیه‌م بدا كه پڕۆسه‌كانی نه‌وت جێبه‌جێ بكات له پێناو زیادكردنی داهاته‌كان له سامانی نه‌وتی هه‌رێم دا. پێنجه‌م: حكومه‌تی هه‌رێم سه‌رپه‌رشتی كردن و ڕێكخستنی به بازار كردنی به‌شی هه‌رێم كه له نه‌وتی ده‌رهێنراو له پڕۆسه‌كانی نه‌وت له خاڵی دابین كردن دا ده‌گرێته ئه‌ستۆ، و مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه مۆڵه‌تی به بازار كردنی ئه‌و به‌شه‌ی به لایه‌نی سێیه‌م بدات. شه‌شه‌م: حكومه‌تی هه‌رێم به‌شه‌كه‌ی خۆی وه‌رده‌گرێت له هه‌موو داهاته‌كانی كه له پڕۆسه‌كانی نه‌وتی به ده‌ست ده‌كه‌وێت بۆ سوودی گه‌لی هه‌رێم به پێی مادده‌ی پانزدهم له‌م یاسایه‌دا و مادده‌ی (112) له ده‌ستووری فیدراڵ دا. حه‌وته‌م: بۆ هه‌ر كه‌سێك هه‌یه له خاڵی دابین كردنی مافی موڵكداریه‌تی نه‌وت به‌ده‌ست بێنێت به‌شێوه‌یه‌كی قه‌تیسماوی.